كاشان یه‌كێكه له جوانترین و خۆشترین شاره‌كانی ئێران، مێژووه‌كه‌ی بۆ نۆ هه‌زار ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه، به شارێكی كولتووری و مێژوویی ناسراوه، چونكه هه‌موو گۆشه و كۆڵانێكی وه‌ك كۆشكه‌كانی كۆنی ئێران ماونه‌ته‌وه. له سه‌ره‌تای دروستبوونیدا ته‌نیا دانیشتووه سه‌ره‌كییه‌كانی "كاسیانه‌كان" بوون، هه‌ر به‌و ناوه‌شه‌وه ناو نراوه و دواتر كراوه به كاشان.
ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌و دیمه‌نه سه‌رنجڕاكێشانه‌ی شاره‌كه: