وڵاتانى ئه‌ندام له رێكخراوی هه‌نارده‌ى نه‌وت (ئۆپیك) رایانوایه ساڵى 2018 خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتر ده‌بێت و ئاماژه‌كانیش ئه‌رێنین له گه‌شانه‌وه‌ی بازاڕی جیهانى. ئاشكرایان كرد له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوودا له‌مانگى تشرینى دووه‌م، وه‌زیرانى وڵاتانى ئه‌ندام و نائه‌ندام له ئۆپیك گفتوگۆ له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌كرێت بۆ سێ مانگی تر تا حوزه‌یرانى 2018.
ئۆپیك له راپۆرتى مانگى ئابدا كه شه‌وی رابردوو 12ى ئهیلوول بڵاوكرایه‌وه، ئاشكرای كرد ساڵى داهاتوو رۆژانه دنیا پێویستى به 32 ملیۆن و 830 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ئۆپیك هه‌یه، به‌مه‌ش رۆژانه 410 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیاد ده‌كات له‌و بڕه‌ى ئێسته پێویستى پێیه‌تى.
ئۆپیك ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه كه ساڵى داهاتوو یه‌ده‌گی نه‌وتى ئه‌مباركراوى وڵاتان كه‌م ده‌كات و نرخی نه‌وتى ده‌ستبه‌جێ وهرگرتووى بۆرسه‌ى برێنت به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌مه‌ش نرخی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى داهاتوو جێگیرتر ده‌بن و بازاڕیش پارسه‌نگی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
ئۆپیك ده‌ڵێ هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی نه‌وت و خواست له‌سه‌ر له ساڵى 2018 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خواستى زۆر له‌سه‌ر ده‌ستخستنى نه‌وتی خاوی حازر له بازاڕه‌كان كه واده‌كات بازاڕ بگه‌شێته‌وه و نرخیش تا كۆتای ساڵى 2018 جێگیر بێت، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى نه‌وتى ئه‌مباركراوی وڵاتان.
هه‌ر دواى راپۆرته‌كه‌ی ئۆپیك، ده‌ستبه‌جێ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كان به‌رز بووه‌وه به جۆرێك له بۆرسه‌ى برێنت نرخ گه‌یشته سه‌رووی 54 دۆلار بۆ به‌رمیلێك، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هێشتا نیوه‌ى ئه‌و نرخه‌یه كه ساڵى 2014 تۆمار كراوه.
به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنى وڵاتانى هه‌نارده‌ى نه‌وت كه ئه‌ندامن له ئۆپیك له‌گه‌ڵ وڵاتانى نائه‌ندام، رۆژانه ملیۆنێك و 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌متر ده‌خه‌نه بازاڕه‌كان، كه رێككه‌وتنه‌كه تا مانگى ئاداری 2018 به‌رده‌وامى ده‌بێت. ئێسته هه‌وڵ هه‌یه له‌نێوان ئۆپیك و رووسیا و وڵاتانى تری نائه‌ندام كه نه‌وت ده‌خه‌نه بازاڕه‌كان، بۆ درێژكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه لایه‌نى كه‌م بۆ سێ مانگی تر، واته تا مانگی حوزه‌یرانى ساڵى داهاتوو.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى ئۆپیك، له مانگى ئابدا به به‌راورد به مانگى ته‌مووزی رابردوو ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وت 79 هه‌زار له رۆژێكدا كه‌متر بووه كه 32 ملیۆن و 760 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بووه له رۆژێكدا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌وڵه‌كانى ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى هه‌نارده و خستنه‌ڕووى نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، وڵاتانى هه‌نارده‌ى نه‌وت به رێژه‌ى 83% پێیه‌وه پابه‌ند بوونه، ئه‌مه‌ش به پێوه‌ری ئۆپیك رێژه‌یه‌كى به‌رزه و قبووڵ كراوه.
محه‌مه‌د باركیندو ئه‌مینداری گشتى رێكخراوى ئۆپیك رای گه‌یاند، رێككه‌وتنى دابه‌زاندنى ئاستى هه‌نارده كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر هاوسه‌نگكردنى بازاڕی نه‌وتى جیهانى، جگه له‌مه له ماوه‌ى رابردوودا به به‌راورد به سه‌ره‌تاى ساڵى 2017 خواست له‌سه‌ر نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه، بۆیه پێده‌چێت سیاسه‌تى ئۆپیك له خستنه بازاڕی نه‌وت كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى نه‌وتى ئه‌مبار كرا‌و له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌كارهێنه‌ری نه‌وت.
محه‌مه‌د له یه‌كێك له پانێڵهكانى تایبه‌ت به وزه زانكۆی ئۆكسفۆرد له ئینگلته‌ڕا گوتى،"ئه‌وه‌ى روونه هه‌وڵه‌كانى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پارسه‌نگی بازاڕى نه‌وت به‌رده‌وامى هه‌یه، ئه‌وه‌یشی پشتگیری له‌و هه‌وڵانه ده‌كات پابه‌ندبوونى وڵاتانى ئه‌ندام له ئۆپیك و وڵاتانى نائهندامن كه به‌یه‌كه‌وه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌نارده و خستنه‌ڕووی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانى جیهانى. ئه‌وه‌ى روونه ئه‌وه‌یه كه نه‌وتى ئه‌مباركراوى وڵاتانى بهركابهر له مانگی حوزه‌یرانى رابردووه‌وه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت، هاوكات نه‌وتى بیره نه‌وتییه‌كانى وڵاتانى هه‌نارده‌ى نه‌وتیش به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت".
له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى نه‌وت له بازاڕه‌كاندا، به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ى خواست له بازاڕدا له نیوه‌ى دووه‌می ئه‌مساڵدا به جۆرێك كه نزیك ده‌بێته‌وه له دوو ملیۆن نه‌وت له رۆژێكدا، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له كه‌مبوونه‌وه‌ى نه‌وتى ئه‌مباركراوی وڵاتانى به‌كاربه‌ر و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ له بازاڕه‌كاندا.
باركیندۆ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد به‌رزبوونه‌وه‌ى خواست له بازاڕه‌كاندا یارمه‌تیده‌ر له كه‌مبوونه‌وه‌ى زیاتری نه‌وتى ئه‌مباركراوى بازرگانى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى ئۆپیك كه مانگى تشرینى دووه‌م وه‌زیرانى وڵاتانى ئه‌ندام گفتوگۆ له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن به‌جۆرێك لایه‌نى كه‌م ماوه‌ى سێ مانگ درێژ بكرێته‌وه دواى مانگی ئادارى 2018 تا مانگی حوزه‌یرانى 2018.
دواى راپۆرته‌كه‌ى ئۆپیك، نرخی نه‌وتى برینت 32 سه‌نت به‌رز بووه‌وه و گه‌یشته 54 دۆلار و 16 سه‌نت. هاوكات نه‌وتى خاوی تكساسیش 17 سه‌نت به‌رز بووه‌وه و گه‌یشته 48 دۆلار و 24 سه‌نت.