لیژنەی ڕاگەیاندنی ڕیفراندۆم لەگەڵ گوتەبێژی حزبەكان كۆدەبێتەوە

:: AM:11:59:13/09/2017 ‌

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم لەگەڵ گوتەبێژی حزبەكانی كوردستان كۆ ببێتەوە بەمەبەستی ڕێكخستنی شێوازی بانگەشەی ڕیفراندۆم.

ئەمڕۆ چوارشەم 13ـی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، ئەبو كاروان ئەندامی كۆمیتەی ناوەند حزبی شیوعی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئاگەدار كراوینەتەوە لە دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی راگەیاندن ئەنجام دەدرێت و ئێمەش بەشدرابوویەكی كۆبوونەوەكە دەبین.

ئەندامەكەی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعیی دەڵێت، ئەو كەسانەی بەشداربووی كۆبوونەوەكەن  كە بەرپرسی راگەیاندنی حزبەكانن بەشدار دەبن و تایبەتە بە چۆنیەتیی بانگەشەكردن بۆ ریفراندۆم.

ئێستە بانگەشەی ڕیفراندۆم دەستی پێكردووە لە هەرێمی كوردستان، بڕیارە ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان لەڕێی لیژنەیەكی تایبەتەوە سەرپەرشتی بانگەشەی ڕیفراندۆم بكات لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان.

رۆژی حەوتی حوزەیران/ یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، رۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەر وەك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بەجۆری جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن.



وشە - رامیار جەواد