دادگه‌ی ژاپۆن بڕیاری دوو ساڵ گرتنی بۆ پیاوێك ده‌ركرد، چونكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی نهێنی وانه‌ی ئاینی ده‌گوته‌وه.
"هوانگ شایك" ئه‌و گه‌نجه ژاپۆنییه بوو كه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به نهێنی له هه‌رێمی "چیچانگ" ژاپۆن وانه‌ی ئاینی ئیسلامی ده‌گوته‌وه، له ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی "وی چات" چه‌ندان گرووپی دروستكرد، وانه‌كانی به ناو خه‌ڵكدا بڵاو كرده‌وه و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرد، تا له كۆتای سێ مانگهكهیدا له ساڵی 2016 له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ئاشكرا كرا، بڕیاری دوو ساڵ گیرانی بۆ ده‌رچوو.
هه‌ر له ڕێی ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌وه، به نهێنی وانه‌ی قورئانی به به‌شداربووه‌كانی گرووپه‌كه ده‌گوته‌وه، فێری چۆنیه‌تیی خوێندنه‌وه‌ی ده‌كردن.
سه‌رپه‌رشتی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه باسی له‌وه كرد، ئه‌م گفتوگۆیانه له ''گفتوگۆی ڕاستی ئیسلامی" لایان داوه، فێری شتی زیادی كردوون، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌یان دروست كردووه.
له‌به‌ر ئه‌مه‌ش پۆلیسی چیچانگ به شێوه‌یه‌كی ڕژدتر چاودێری ئه‌و جۆره گرووپانه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و گرووپانه‌ی به توركی تێیدا گفتوگۆ ده‌كه‌ن، چونكه ده‌یانه‌وێت له چیچانگ هه‌رێمێك به ناوی "باشوری توركستان" دروست بكه‌ن.