به‌شێكی زۆرتان ڕه‌نگه تووشی كه‌ڕووی ناوده‌م بووبێتنه‌وه كه بووه‌ته ھۆی په‌یدابوونی ئازاری ناوده‌م و نه‌جوینی خواردن به شێوه‌یه‌كی ئاسان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ماڵپه‌ڕه‌كانی دنیا ئاماژه‌ی به چه‌ند ڕێ چاره‌سه‌رێكی كردووه كه یارمه‌تی ھێوركردنه‌وه‌ی ئازار و نه‌ھێشتنی كه‌ڕووی سپی ناو ده‌می ھه‌یه.
ڕێگهچارهكانیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:
گه‌ڵای ئه‌لۆڤێرا: ئه‌م سه‌وزه‌یه یارمه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازاری كه‌ڕووی و زیبكه‌ی ناوده‌م ده‌دات و به‌مه‌یش ھه‌ست به نه‌مانی ده‌كه‌ن.
خوێ: كه‌وچكێك خوێ و گیراوه‌ی لیمۆ تیكه‌ڵاو بكه‌ن له ناو كووپێكی ئاوی گه‌رم، بۆ ماوه‌یه‌ك غه‌ڕغه‌ڕه‌ی پێ بكه‌ن، ئه‌م ڕێیه به سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازاری گه‌روویان ھه‌یه.
ڕۆنی كونجی: به یه‌كێك له‌و ڕۆنانه داده‌نرێت دژه ھه‌وكردنه و ئازاری ناوده‌م ناھێڵێت، بۆیه ده‌ستان به بڕێك له‌م ڕۆنه چه‌ور بكه‌ن، له‌و شوێنانه‌ی بده‌ن كه كه‌ڕووه‌كه‌ی لێ په‌یدا بووه، به‌مه‌یش ئازار و ھهوكردنهكهی له‌ناو ده‌به‌ن.
هه‌نگوین: دوو كه‌وچك له‌م گیراوه‌یه له‌گه‌ڵ كووپێك ئاوی گه‌رم تێكه‌ڵاو بكه‌ن، بۆ ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر برینه‌كه جێی بێڵه، دواتر خۆت جیاوازییه‌كه ده‌بینی، پێویسته ڕۆژانه دووجار ئه‌م كرداره دووباره بكه‌نه‌وه.