دادوه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی ئه‌و كڵاوی له‌سه‌ر كردبوو كه كۆمارییه‌كان كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ریان ده‌كرد، بۆ ماوه‌ی 30 رۆِژ له كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و مووچه‌بڕیش كرا.
لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه به هه‌ڵسوكه‌وتی دادوه‌ران، بڕیاری سزادانی "بیرند زابل"ی له دادگای "ئۆنتاریۆ" دا، چونكه یاساكانی هه‌ڵسوكه‌وتی دادوه‌ریی پێشێل كردووه، ئه‌مه‌ش دۆسیه‌یه‌كه مانگێكه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ و دواجار دوێنێ سێشه‌م بڕیاری له‌سه‌ر درا.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م كاره‌ی دادوه‌ره‌كه به "لادان و قبووڵنه‌كردنی هیچ بیانوویه‌ك" دانرا، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی دادوه‌ره‌كه به گشتی كه پابه‌نده به هه‌موو یاساكانه‌وه سزاكه‌ی بۆ هێواش كرا و به مانگێك چوونه ماڵه‌وه و مووچه‌بڕكردن سزا درا.
هه‌موو تاوانه‌كه‌ی ئه‌م دادوه‌ره ته‌مه‌ن 69 ساڵییه كه 81 سكاڵا له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌ی تۆمار كرا، ئه‌وه‌بوو كڵاوێكی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی دۆناڵد تره‌مپی له‌سه‌ر كردووه كه له‌سه‌ری نووسراوه، گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكییه ڕه‌سه‌نه‌كان، چونكه دادوه‌ر ده‌بێ به ته‌واوی پارێزراو بێت له بانگه‌شه و هه‌موو ده‌ربڕینێكی جیاكاری.