ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م گه‌نجانی خۆبه‌خشی كوردستان زه‌ماوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ژێر ناوی "كه‌رنه‌ڤالی نه‌وه‌كان" ساز ده‌كه‌ن و ئێسته‌ش ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و زه‌ماوه‌نده ده‌ستی پێ كردووه.
كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌عات پێنج له گۆڕه‌پانی پاركی شانه‌ده‌ری شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێ و گه‌نجان و لاوانی كوردستان به فره‌وانی خۆیان ئاماده‌كردووه تا به‌شداری زه‌ماوه‌نده‌كه بكه‌ن، كه به به‌شداری هونه‌رمه‌ندی میلی "ئاوات بوكاتی" به‌ڕێوه ده‌چێت، وه‌ك ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی پشتیوانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و به‌ڵێ بۆ ڕیفراندۆمی كوردستان دێته ئه‌نجام دان.