سبەی سەعات 10 پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە" />

"وشە" بەڵگە گرنگەكە بڵاو دەكاتەوە
سبەی سەعات 10 پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە

:: PM:02:18:13/09/2017 ‌

بەگوێرەی ئەو بەڵگەیەی دەست "وشە" كەوتووە، سبەی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت و بۆ ئەو مەبەستەش واژووی پێویست كۆ كراوەتەوە، پەرلەمانتارێكیش ئاشكرای كرد، سبەی سەعات 10 دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەبێ و هەموو ئامادەكارییەكیشی بۆ كراوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 13ـی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، بەگوێرەی ئەو بەڵگەیەی لە ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان دەست "وشە" كەوتووە و تیادا هاتووە، دۆخی كوردستان بە هەلومەرجێكی چارەنووسسازدا دەڕوات و پێویستە پەرلەمانی كوردستان بە ڕۆڵی مێژوویی خۆی هەڵبستێت.

لە نووسراوەكە هاتووە، كە واژووی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان پێشكەش كراوە، بۆ ئەوەی ڕۆژی پێنجشەم 14/9/2017 كۆبوونەوەكە ئەنجام بدرێت.

لای خۆیەوە فەرحان جەوهەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئاگەداری دانیشتنی سبەی پەرلەمانی كوردستانین و واژوومان كردووە بۆ دانیشتن سبەی سەعات 10ـی بەیانی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت.

دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە نزیكەی دوو ساڵە بەهۆی كێشەی سیاسییەوە وەستاوە و چەندان هەوڵیش هەیە كە سبەی گۆڕان و كۆمەڵ بەشداری دانیشتنەكان بكەن و دۆخی سیاسی كوردستان ئاسایی ببێتەوە.

ماوەی چوار ڕۆژە كۆبوونەوە سیاسییەكانیش بۆ ئەو مەبەستە چڕ كراونەتەوە كە دانیشتنی سبەی پەرلەمانی موردستان بەسەرجەم لایەنە سیاسییەكانەوە بەڕێوە بچێت، ئەمەش دوا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بەكۆی دەنگ بڕیاریاندا كە ڕۆژی 14ـی ئەیلوول دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت.





وشە - رامیار جەواد