له‌كاتێكدا ژنه مسوڵمانێك له كه‌مینه‌ى مه‌لایۆ ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رۆكى ژن له مێژووى سه‌نگاپووره، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تى دژ به‌رز ده‌بێته‌وه كه بێ هه‌ڵبژاردن بووه‌ته سه‌رۆك.
حه‌لیمه یه‌عقووب سه‌رۆكى په‌رله‌مانى پێشوو، وه‌ك یه‌كه‌مین ژن له پێكهاته‌ی كه‌مینه‌ى مسوڵمانان ده‌بێته سه‌رۆكى سه‌نگاپووره بێ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى كێبه‌ركێى حه‌لیمه‌یان ده‌كرد مه‌رجه‌كانى بوونیان به سه‌رۆكى تێدا نه‌بوو.
مه‌رجه‌كانى بوون به سه‌رۆكى سه‌نگاپووره ئه‌وانه‌ن كه ده‌بێت ماوه‌ى سێ ساڵ ئیداره‌ى كۆمپانیایه‌كى دابێت كه سه‌رمایه‌كه‌ى له 500 ملیۆن دۆلاری سه‌نگاپووری (310 ملیۆن یۆرۆ) كه‌متر نه‌بێت كه كێبه‌ركێكارانى به‌رامبه‌ر حه‌لیمه ئه‌و مه‌رجه‌یان تێدا نه‌بوو.
حه‌لیمه (63 ساڵ) دایكی پێنج منداڵه و بڕیاره سبه‌ى پێنجشه‌م 14ى ئه‌یلوول به فه‌رمی پۆستى سه‌رۆك كۆماری سه‌نگاپووره بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵ وه‌ربگرێت، دواى ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنى 2013 پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته‌ى وه‌رگرت، به‌ڵام ده‌ستیله‌كار كێشایه‌وه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى وڵات.
لی هسیان لونگ سه‌رۆك وه‌زیرانى سه‌نگاپووره‌یه له حزبی كاری گه‌لی فه‌رمانبه‌ڕه‌وا كه له ساڵى 1959 وه ده‌سه‌ڵاتى سه‌نگاپووره‌یان به ده‌سته.
ده‌ستنیشانكردنى حه‌لیمه وه‌ك سه‌رۆكى سه‌نگاپووره، ناڕه‌زایه‌تى زۆری خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌ى به‌دوای خۆیدا هێنا به تایبه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بێ هه‌ڵبژاردن و به ته‌زكییه ئه‌و پۆسته‌ى پێدراوه.
هه‌ڵبژاردنى حه‌لیمه به سه‌رۆكی سه‌نگاپووره بێ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، وا ده‌كات حه‌لیمه ببێته یه‌كه‌مین ژن له پێكهاته‌ی مسوڵمانى كه‌مینه‌ى مه‌لایو دواى هه‌مواری ده‌ستووری وڵات ساڵى 2016 كه ئامانج لێى به‌شداری زیاترى پێكهاته ئاینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى سه‌نگاپووره بوو له پۆسته باڵاكان.
له سه‌نگاپووره چینییه‌كان زۆرینه‌ى ره‌هاى دانیشتووان پێكده‌هێنن.
حه‌لیمه یه‌عقووب ده‌ڵێ ئه‌گه‌رچى من به هه‌ڵبژاردن نه‌هاتووم، به‌ڵام پابه‌ند ده‌بم به خزمه‌تكردنى گه‌لى سه‌نگاپووره به‌بێ جیاوازی.
رێژه‌ى دانیشتووانى سه‌نگاپووره سێ ملیۆن و 777 هه‌زار كه‌سه به‌پێى ئاماری ساڵى 2000، له‌م رێژه‌یه‌دا 80%یان چینین و 14%یان مالاوین و 08% هیندین و 01%یان ئۆراسیاوین. له رووى ئاینه‌وه 33% له‌سه‌ر ئاینى بووزین، 18% كریستیان, 17.8% هیچ ئاینێكیان نییه، 14.6% مسوڵمان، 8.5% تاویی و 4% هیندۆسن.