هه‌موو كه‌سێك له ته‌واوی ته‌مه‌نیدا پێویسته پارێزگاری له ددانه‌كانی بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ر له منداڵییه‌وه به فڵچه و هه‌ویری ددانی گونجاو ده‌ست بكرێت به پاراستنی ددانه‌كان، هه‌رگیز تووشی هیچ زیانێك نابێت له ددانه‌كانیدا.
"دیتمار ئۆسترایش" پزیشكی لێهاتووی ددان، له‌باره‌ی شووشتنی ددانی منداڵ و به‌كارهێنانی هه‌ویری ددان ده‌ڵێ: "منداڵ تا ده‌گاته ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵان، ده‌بێت ئه‌و جۆره هه‌ویره به‌كار بهێنێت كه 500ppm فلۆراید زیاتر تێدا نه‌بێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه، منداڵ كاتێك ته‌مه‌نی له شه‌ش ساڵان تێده‌په‌ڕێت، پێویستی به به‌كارهێنانی هه‌ویری ددانی تایبه‌ت به منداڵ نابێت، ده‌توانێ هی گه‌وره‌كان به‌كار بهێنێت.
له‌باره‌ی فڵچه‌ی ددانی تایبه‌ت به منداڵانیش ڕوونی كرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵ نازانێت به جوانی هه‌موو كه‌لێنێكی ددانه‌كانی پاك بكاته‌وه، دره‌نگ فێری جووڵه‌كانی كاتی ددان شووشتن ده‌بێت، باشتر وایه فڵچه‌ی كاره‌بایی بۆ دابین بكرێت، تا ئه‌و كاته‌ی خۆی فێری دان شووشتن ده‌بێت، به ته‌واوی ئاگاداری جووڵه‌كانی ببێت.
پێویستیشه شه‌وانه به گیراوه‌ی تایبه‌ت به پاككردنه‌وه‌ی پووك، یان ئاو و خوێ ناو ده‌می به ته‌واوی پاك بكاته‌وه.