ئه‌نجێلینا جولی ئه‌ستێره‌ی ناوداری سینه‌ما ئه‌مه‌ریكی، دوای دابڕانێكی زۆر و ماوه‌یه‌ك له تێكچوونی بارودۆخی ده‌روونیی، گه‌ڕایه‌وه بۆ كاری سینه‌مایی و له رێوڕه‌سمی ناساندنی نوێترین فیلمیدا به ستایلێكی سه‌رنجڕاكێشه‌وه.
ئه‌كته‌ره ته‌مه‌ن 42 ساڵه‌كه پاش ساڵێك له جیابوونه‌وه‌ی له براد پیت و تێپه‌ڕینی به قۆناغێكی سه‌ختدا و خۆ به‌دوورگرتن له كار و میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا بۆ ناساندنی فیلمی First They Killed My Fatherدا به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی گه‌وره‌وه ده‌ركه‌وت.
ئه‌مه پاش ئه‌وه دێت كه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئه‌نجێلینا بۆ پێگه‌ی هۆڵیوود لایفی ئاشكرا كرد كه خاتوونه ئه‌كته‌ره‌كه بارودۆخی ده‌روونی باش نییه و خۆی له هه‌موو ده‌نگۆیه‌ك له‌باره‌ی براد پیت به‌دوور ده‌گرێت، ده‌ترسێت براد پیت خۆشه‌ویستێكی نوێ بدۆزێته‌وه و به‌هۆیه‌وه زۆر بێزار بێت و ئیره‌یی پێ به‌رێت.
براد پیت و ئه‌نجێلینا بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ هاوسه‌ری یه‌كتری بوون و سێ منداڵیان بوو و سێ منداڵی تریان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه، پاش جیابوونه‌وه‌یان دادگا بڕیاری دا كه خاوه‌ندارێتی چوار منداڵ، مادۆكس و پاكس و زه‌هارا و شیلۆ، بدرێنه ئه‌نجێلینا و دوو منداڵه‌كه‌ی تر، كنۆكس و ڤیڤیێن، بدرێنه براد.