واده‌ی ده‌ستپێكردنی فێستیڤاڵ نزیك بووه‌ته‌وه و به‌ڕیوه‌به‌ری فێستیڤاڵه‌كه‌ش شوێنی نمایشی فیلمه‌كان ئاشكرا ده‌كات و وێنه‌كان له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.
نه‌بوونی هۆڵی گونجاو بۆ نمایش و ڕێوره‌سمه‌كان، هه‌میشه گله‌یی و گازنده‌ی سه‌رزاری هونه‌رمه‌ندانه، به‌تایبه‌ت له شاری سلێمانی، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و گله‌ییانه ڕێكخه‌رانی دووه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وله‌تی سلێمانی، له هه‌وڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هۆڵی "ته‌لاری هونه‌ردان" و كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن هیچ كه‌موكوڕییه‌ك نه‌بێت بۆ رۆژی نمایشه‌كه، تا بتوانن ڕێوره‌سمێكی شیاو شایسته ساز بده‌ن، به تایبه‌ت و له‌كاتێكدا فێستیڤاڵ مێواندارییه‌كی زۆری له ئه‌ستۆ گرتووه، بۆ ئه‌مساڵی رێوڕه‌سمه‌كه.
هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر یه‌كێكه له‌و هۆڵانه‌ی كه زۆرترین نمایشی تێدا كراوه و ژماریه‌كی زۆری مێوان له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌وڵ دراوه هه‌ر كه‌موكوڕی و پێویستییه‌ك هه‌یه له هۆڵه‌كه‌دا بۆ ماوه‌كانی ڕۆژانی ڤێستیڤاڵ چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌شێكی زۆری نمایشی فیلمه‌كان له هۆڵه‌كانی "سیتی سینه‌ما" به‌ڕێوه ده‌چێت، جگه له فیلمی یه‌كه‌م ڕۆژ واته ده‌ستپێكی فێستیڤاڵ، كه له ته‌لاری هونه‌ر نمایش ده‌كرێت. هاوكات ژماریه‌ك فیلم كه ده‌چنه چوارچێوه‌ی نمایشی تایبه‌ت، له فێستیڤاڵه‌كه‌دا له سینه‌ما سالم نمایش ده‌كرێت، كه سه‌ر به ناوه‌ندی "غه‌زه‌ل نووسه" پڕۆژه‌ی سینه‌ماكه.
خولی دووه‌می فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، له واده‌ی ده‌ست پێ كردنی نزیك بووه‌ته‌وه و بڕیاره 1ی ئۆكتۆبه‌ر بكاته یه‌كه‌م ڕۆژی فێستیڤاله‌كه و بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ چالاكییه‌كانی به‌رده‌وام بێت.