بەوێنە.. گەورەترین ئاڵای كوردستان لە دهۆك هەڵدرا

:: PM:09:19:13/09/2017 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ وەك پشتیوانی لە پڕۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان لە عێراق، گەورەترین ئاڵای كوردستان لە شاری دهۆك هەڵدرا.

مەئموون بریفكانی خاوەنی پڕۆژەی دروستكردنی ئاڵای كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند كە ئەو شانازی بەوە دەكات وەك خزمەتێك بۆ كوردستان لە سەنتەری شاری دهۆك وەك پشتیوانی بۆ پڕۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان، گەورەترین ئاڵای كوردستانی دروست كردووە.

زیاتر گوتی، ئەو ئاڵایە پێشكەشە بۆ هەموو دایك و خێزان و كچ و كوڕ و كەسوكاری شەهیدە قارەمانەكانی پێشمەرگە و سوپاسی شێخ سیروان بارزانی و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگۆزار دەكەم كە هاوكاربوون بۆ دروستكردنی ئەو ئاڵایە و لێرەوە داوا لە خەڵكی كوردستان و پارێزگای دهۆك دەكەم كە لە رۆژی 25 ئەیلوول بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و بڵێن "بەلێ" بۆ ریفراندۆم.

لە كۆتاییدا لەلایەن كومەڵێَك لە دایك و خێزان و كەس و كاری شەهیدان لەگەڵ سروودی ئەی رەقیب پەردە لەسەر ئاڵای كوردستان هەڵدرا.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری









وشە - مه‌حموود ئیسماعیل