دوا زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز

:: PM:09:33:13/09/2017 ‌
دابەشكردنی مووچە مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و "وشە" زانیاری نوێ‌ بڵاو دەكاتەوە.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان سبەی پێنجشەم 14ی ئەیلوول مووچەی مانگی تەمووزی یەكەكانی (80 و 70) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە ڕۆژی شەموو دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز ڕاگەیەنرا.

هاوكات سەرچاوەیەكی بەپرس بە "وشە"ی ڕاگەیاند، دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت و بەر لەتەواوبوونی ئەم مانگە تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچە وەردەگرن.

سەرچاوەكە دڵنیاییدا كە هەفتەی داهاتوو خشتەیەكی فرەوانی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بڵاو دەكرێتەوە.

بەهۆی تەنگژەی دارایی لە هەرێمی كوردستان ماوەی چەند ساڵێكە لە ڕێگەی خشتەیەكەوە كە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی دەكاتەوە دابەشكردنی مووچە ڕادەگەیەنرێت.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم