له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌مان له وه‌رزی پایز و كۆتاهاتنی وه‌رزی هاوین، جلوبهرگهكانیشمان پێویسته بگۆڕین، به‌ڵام هه‌ندێك جار وه‌رزی پایز تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه به‌وه‌ی كه‌متر گه‌رمتره له هاوین و ساردیش نییه وه‌ك زستان، بۆیه جلوبه‌رگی پایز ته‌واو جیاوازه له جلوبه‌رگی ورهزهكانی تر، به‌تایبه‌ت له خانماندا.
خانمانی باڵاپۆش به هه‌مان شێوه‌ی خانمانی تر ئاره‌زوو ده‌كه‌ن جوانترین پۆشاك له‌به‌ركه‌ن تا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌ربكه‌ون، " Classy Trend " لاپه‌ڕه‌یه‌كی فه‌رمییه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك تایبه‌ت به ستایلی خانمان له وه‌رزه‌كاندا به‌رهه‌مكانی وه‌ك نموونه ده‌خاته به‌رده‌ستی خانمان.