بوونەوەرە نامۆكان لە ئەمەریكا دەركەوتن

:: AM:09:18:14/09/2017 ‌

بەهۆی گەردەلوولی هارڤی كە لە ماوەی دوو هەفتەی پێشوو ویلایەتی تەكساسی ئەمەریكای گرتەوە و زیانی 200 ملیار دۆلاری بە ئەمەریكا گەیاند، ئێستە لە كەناراوەكان جەستەی بوونەوەری زل و نامۆ بەجێ ماون كە تا ئێستە ئەو جۆرە بوونەوەرانە نەبینراون.

ڕێكخراوی ژینگەی ئەمەریكا وێنەی ئەو ئاژەڵانەی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو كردەوە و نووسیویەتی، بەگوێرەی قسەی خەڵكی ناوچەیەكی ویلایەتی تەكساس ئەو بوونەوەرە نامۆیانە بەهۆی گەردەلوولی هارڤییەوە لە كەناراوەكان دەركەوتوون و جێ ماون.

ڕێكخراوی ژینگەی ئەمەریكا داوای هاوكاری لە زانایانی زیندەوەرزانی و دەریاناسی دەكات، هاوكارییان بكەن بۆ ئەوەی جۆر و ڕەگەزی ئەو بوونەوەرانە دیاری بكەن.

بەشێك لە زانایان یەكێك لە بوونەوەرەكانیان دیاری كردووە كە پێی دەگوترێ "گورگی دەریا" كە ددانەكانی زۆر درێژ و بەهێزە و درێژییەكەیشی تا سێ مەتر دەبێ، لە قووڵایی 60 تا 90 مەتری ئاودا دەژین.

لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی وێنەی ئەو بوونەوەرانە بە چڕی بڵاو كراوەتەوە و خەڵكی سەرنج و بۆچوونی خۆیان لەسەری دەنووسن و زۆربەی میدیاكانیش گرنگیان پێ داوە و وەك هەواڵی سەیر و جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ كردووە.

دوو هەفتە پێش ئێستە گەردەلوولی هارڤی كەناراوەكانی ویلایەتی تەكساسی گرتەوە و بەو هۆیەوە شەپۆلەكانی زەریا هاتنە ناو شارەكان و زیانی مادی یەكجار گەورەیان بە ناوچە كەناراوییەكانی ویلایەتی تەكساس گەیاند.

سەرچاوە/RT.








وشە - باز ئه‌حمه‌د