شه‌وی رابردوو كاره‌كانی تۆماركردن بۆ سروودێكی نوێی هونه‌رمه‌ندی سروودبێژ لالۆ ره‌نجده‌ر له هه‌ولێر به‌كۆتا هات، بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا كلیپی بۆ بكرێت و به‌فراوانی بڵاو بكرێته‌وه.
ئه‌و سرووده به‌ناوی "سه‌ربه‌خۆیی"یه كه له هۆنراوه‌ی د. مسته‌فا زه‌نگه‌نه‌یه و له میلۆیی لالۆ خۆیه‌تی، له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزییه‌وه موزیكه‌كه‌ی بۆ كراوه. شه‌وی رابردوو چوارشه‌م له‌سه‌ر پێنجشه‌م له ستۆدیۆی "ئۆكتاف" له هه‌ولێر، تۆماركردنی سرووده‌كه به‌كۆتا.
له‌وباره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند لالۆ ره‌نجده‌ر به "وشه"ی گوت، ماوه‌یه‌كه خه‌ریكی ئه‌و سرووده‌ین كه بێگومان كاتێكی زۆری ویست تا به‌كۆتا هات، ئێسته تۆماركردنی ته‌واو بووه و ماوه میكس و مۆنتاج بكرێ، دواتر هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا كلیپ بكرێ و بڵاوی بكه‌ینه‌وه.
له‌باره‌ی په‌یامی سرووده‌كه‌یشه‌وه ره‌نجده‌ر ئاماژه‌ی دا، ئێمه وه‌ك كورد و كوردستانی كه له قۆناغێكی هه‌ستیارداین و به‌ره‌و ریفراندۆم هه‌نگاو ده‌نێین كه مه‌به‌ست لێی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه، ده‌بێ هه‌ر كه‌سێك به‌پێی بواره‌كه‌ی خۆی وه‌ك هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی پشتگیریی پرسه‌كه بكات، بێگومان ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانیش به‌هه‌مان شێوه‌یه، بۆیه په‌یامی سرووده‌كه‌یش په‌یامی من و هه‌موو كوردستانییه‌كانی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ره.