ژنێكی به‌ڕازیلی به جلی سپیی بووكێنییه‌وه له كاتی خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌كه‌ی، شیری به كۆرپه‌كه‌ی دا، ئه‌م دیمه‌نه‌ش ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند.
"دانیلی كاتسۆ" 24 ساڵی به‌ڕازیلی، دوای چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وامبوون له خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ "كاڵی ڕیۆس" 26 ساڵ، بوونه خاوه‌نی منداڵێكی ته‌ندروست و جوان ناویان لێ نا "كاو"، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان تێكه‌ڵ به یه‌كتر بووبوو، پاش سێ مانگ له له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌یان، بڕیاریان دا هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن تا كۆتایی ته‌مه‌نیان درێژه به خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان بده‌ن.
وه‌ك هه‌ر ژنێكی تر له ئارایشگه‌ی تایبه‌ت به ژنان خۆی ڕازانده‌وه و جلی سپیی بووكێنی پۆشی، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو، له‌ناو ئاهه‌نگه‌كه‌دا ته‌نانه‌ت له‌كاتی خۆ ڕازاندنه‌وه‌ش ئاگای له منداڵه‌كه‌ی بوو، هه‌ر كات برسی بووایه شیری پێ ده‌دا، وێنه‌ی ئه‌م دیمه‌نه‌ش ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندان ژنی تر پێش ئه‌م، به‌م شێوه‌یه شوویان كردووه، له‌به‌ر سه‌رقاڵی خۆیان منداڵه‌كانیان بێ بایه‌خ كردووه، ئه‌م گرنگیدانه‌ی دانێلی بووه جێی سه‌رنجی ته‌واوی ئاماده‌بووان و فۆتۆگرافه‌رانی ناو ئاهه‌نگه‌كه.
ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره‌ی ئه‌م وێنانه‌ی دانێلی له كاتی شیردانی به منداڵه‌كه‌ی به جلی بووكێنییه‌وه گرت و بڵاوی كرده‌وه، له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیبووی: "ئه‌م وێنه‌یه ده‌یسه‌لمێنێت، دایك له خۆشترین و نامۆترین كاته‌كانی ژیانیشیدا بێت، له به‌خێوكردن و گرنگیدانی به منداڵه‌كه‌ی كۆڵ نادات".