دوو هەواڵی خۆش و ناخۆش لە مارسێلۆوە

:: AM:10:18:14/09/2017 ‌

دوێنێ چوارشەم بەر لە بەڕێوەچوونی یارییەكەی نێوان ریال مەدریدی ئیسپانی و ئەپۆیل نیكۆسیای قوبڕسی لە گەڕی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، دوو هەواڵ كە یەكێكیان خۆش و ئەویتریان ناخۆش گەیەنرایە مارسێلۆی بەرگریكاری یانەی شاهانە.

هەواڵە خۆشەكە برێتی بوو لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بۆ ماوەی 5 ساڵی تر و تا ساڵی 2022.

هەرچی هەواڵە ناخۆشەكەش بوو برێتی بوو لە سەپاندنی سزای راگرتنی لە 2 یاریی خولی ناوخۆ لەلایەن یەكەتیی تۆپی پێی ئیسپانیاوە، بەهۆی كارتە سوورەكەی لە یاریی رابردوویدا بەرامبەر یانەی لیڤانتی.

بەمەش مارسێلۆ ناتوانێ لە هەردوو یاریی داهاتووی یانەی ریال مەدرید لە خولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەكانی ریال سۆسیداد و ریال بیتیس یاریی بكات.

بەمەش زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید بۆ دوو یارییەكە لە شوێنی مارسێلۆ پشت بە تیۆ هێرناندیزی بەرگریكاری نوێی تیپەكە دەبەستێ.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م