به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ،له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 43 پله و نزمترین پله‌یش 22 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی هه‌ینی به هه‌مان شێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 43 پله و نزمترین پله‌یش 22 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.