وشككردنه‌وه‌ی ڕووه‌كه‌كان به كۆنترین ڕێ داده‌نرێت بۆ پاراستنی له تێكچوون، وشككردنه‌وه‌یش بریتییه له نه‌ھێشتنی بڕی ئه‌و ئاوه‌ی له‌ناو میوه‌كه یان سه‌وزه‌كه‌دا ھه‌یه.
میوه‌ی وشككراوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌باره‌كه‌ی له چاو خۆیدا بچووك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ماده خۆراكییه‌كانی ناوی به‌ره‌و زیادبوون ده‌چن، به تایبه‌تی قه‌یسی و توو و مێوژ و خورما، ھۆكاره‌كه‌یشی بریتییه له‌وه‌ی كاتێك میوه‌كی بڕی ئاوه‌كه له ده‌ست ده‌دات، زیاتر ماده خۆراكییه‌كانی ناوی چڕتر ده‌بنه‌وه، بۆ نموونه میوه‌ی قه‌یسی وشككراو ماده‌ی ڕیشاڵی زیاد ده‌كات بۆ دوو ئه‌وه‌نده‌ی پێشوی كه تێدابوو، ئه‌گه‌ر به میوه‌ی قه‌یسی به‌راوردی بكه‌ین.
ھه‌روه‌ھا میوه وشككراوه‌كان به ھه‌مان شێوه به سه‌رچاوه‌ی ماده دژه ئۆكسانه‌كان و ڤیتامینه‌كان داده‌نرێن، له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وڵاتی ئه‌مه‌ریكا كه له‌سه‌ر زۆر كه‌س ئه‌نجام دراوه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی میوه‌ی وشككراوه ده‌خۆن ماده‌ی خۆراكیان له جه‌سته‌دا به‌رزه و ئه‌وانه‌ی نایخۆن جه‌سته‌یان لاوازتره.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی میوه‌ی وشككراوه ژه‌مێكی سووكی پڕ له ماده‌ی خۆراكییه، به تایبه‌تی كاتێك له‌گه‌ڵ چه‌ره‌زاته‌كان ده‌یخۆن، به‌ڵام ده‌بێت ڕێژه‌ی شه‌كری خوێن له‌به‌رچاو بگرن، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی كاربۆھیدرات و كالۆری ناوی ھیچ مه‌ترسییه‌كی نییه، ته‌نیا بڕی شه‌كره‌كه‌ی مه‌ترسی له سه‌ر ته‌ندروستی په‌یدا ده‌كات.