گۆرانیبێژی ناسراو نه‌ریمان بابان سه‌رقاڵى چه‌ند به‌رهه‌مێكى نوێیه و له ده‌ره‌وه‌ى وڵات كاریان له‌سه‌ر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م موزیكژه‌ن باسل سه‌باح به"وشه"ى گوت: ئێسته له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژى ناسراوى كورد نه‌ریمان بابان سه‌رقاڵى چه‌ند كارێكى نوێی هونه‌رین و ڕۆژانه كاریان بۆ ده‌كه‌ین. نه‌ریمان نوێترین كارى ئه‌لبوومێكى نوێی گۆرانییه و له ستۆدیۆى ئه‌ڤین له ئه‌ڵمانیا كارى بۆ ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێسته نه‌ریمان گه‌یشتووه‌ته وئه‌ڵمانیا .
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌لبوومى ئه‌م جاره‌ى نه‌ریمان بابان به‌شێوازێكى تازه و به‌ته‌كنیكێكى سه‌رده‌مییانه كارى بۆ ده‌كرێت. بۆ یه‌كه‌م جاره له ده‌ره‌وه‌ى وڵات له ستۆدیۆیه‌كى كوردى كارێكى پڕۆفیشناڵ بۆ هونه‌رمه‌ندێكى كورد ئه‌نجام بدرێت. ئێسته چه‌ند گۆرانییه‌كمان ته‌واو كردووه.
نه‌ریمان بابان به"وشه"ى راگه‌یاند: به‌شێك له كاره‌كانى ئه‌و ئه‌لبوومه ته‌واو بووه و به‌نیازین له نزیكترین كاتدا گۆرانییه‌كى تێدا كلیپ بكه‌ین به‌ناوى "چاو". جگه له‌و به‌رهه‌مانه، سه‌رقاڵى به‌رهه‌مهێنانى چه‌ند كارێكى نوێین و یه‌كێك له كاره‌كانمان ته‌واو بووه به‌ناوى "شوێن پێ" كه له ئاواز و دابه‌شكردنى باسل سه‌باحه و له تێكستى خۆمه، له ستۆدیۆى ئه‌ڤین له ئه‌ڵمانیا تۆمارك كراوه.
نه‌ریمان بابان خه‌ڵكى شارى سلێمانییه و ساڵى 1983 تیپى موزیكى بابانی دامه‌زراندووه، 10 ساڵ له‌و تیپه‌دا به‌رده‌وام بووه و ماوه‌ى 22 ساڵه له ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى