له ڕووداوێكی بێ ده‌نگ و ترسناكدا، دایكێك بێ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی ماچی ده‌م بۆ منداڵ هیچ بزانێت، ماچی ناو ده‌می كرد و بووه هۆی كوشتنی.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته، ده‌نگۆی مردنی منداڵێكی 10 ساڵان بڵاو بووبووه‌وه، كاتێك پزیشكه‌كان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر لاشه‌كه‌ی كرد، بۆیان ده‌ركه‌وت هۆكاری مردنی منداڵه‌كه، تووشبوونیه‌تی به ڤایرۆسی هێربس، ئه‌و ڤایرۆسه‌ی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته به‌رز ده‌كاته‌وه، كاتێك "پریۆنی" دایكی ئه‌م هه‌واڵه‌ی بیست، یه‌كسه‌ر بێ ده‌نگی شكاند و ئاشكرای كرد ئه‌و ڤایرۆسه ئه‌م له ڕێی ماچی ده‌مه‌وه بۆ منداڵه‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ماڵپه‌ڕی "سه‌یده‌تی" پێوه‌ندی به "محه‌مه‌د ئه‌بوداود" پزیشكی لێهاتووی منداڵان كرد، هۆكاری ئه‌م ڕووداوه‌ی به‌م شێوه‌یه ڕوون كرده‌وه: "پریۆنی دایكی ئه‌و منداڵه، تووشی ڤایرۆسی هێربس بووبوو، دایكان زۆربه‌یان به ڕێژه‌یه‌كی كه‌میش بێت هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه‌ن، ئه‌مه‌ش به ساده‌ترین هۆكار له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گوازرێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو بووه هۆی مردنی ئه‌و منداڵه".
ئه‌مه‌ش ئه‌و مه‌ترسییانه‌ن كه ڤایرۆسی هێربس تووشی منداڵی ده‌كات:
- لاوازبوونی توانای جوینی خۆراك.
- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی.
- ده‌ردانی لیك له كاتی شیر خواردن.
- ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه و برین له‌سه‌ر زمان.
- هه‌وكردنی پووكی ددانی كاتی و هه‌میشه‌یی.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌شت بپارێزیت، ده‌بێت ئه‌مانه پێڕه‌و بكه‌یت:
- پێدانی خۆراكی دژی ئه‌م ڤایرۆسه به منداڵه‌كه‌ت.
- نه‌هێڵی بێگانه ماچی هیچ شوێنێكی بكات.
- جوان ده‌ستت بشۆ، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست له ڕووخساری بده‌یت.