پەرلەمان متمانە لە پارێزگای كەركووك وەردەگرێتەوە

:: AM:10:57:14/09/2017 ‌

ژمارەیەكی پەرلەمانتاری عەرەب لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، واژوویان كۆ كردووەتەوە بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە نەجمەدین كەریم پارێزگای كەركووك لە دانیشتنی ئەمڕۆ.

ئەمڕۆ پێنجشەم 14ـی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، زانا ڕۆستایی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ڕاستە ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق واژوویان كۆ كردووەتەوە بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لێسەندنەوەی متمانە لە پارێزگار بە دەنگی پەرلەمانتاران بە تەنیا نابێت، بەڵكو پێویستە نووسراوێكی فەرمی بێت لە ئەنجوومەنی وەزیران، ئینجا دەتوانن متمانە لە پارێزگار وەربگیرێتەوە دەنا شێوەی یاسایی نابێت.

ڕۆستایی دەڵێت، لە هەموو ئەگەرێكی خستە ناو بەرنامەی كار، ئێمە وەك كورد لەیەكەمین هەڵوێستمان دانیشتنەكان جێدەهێڵین و نیسابی یاسایی تەواو نابێت، چونكە بەگوێرەی بەرنامەی كاری ئەمڕۆی دانیشتنەكان، متمانە سەندنەوە لە پارێزگاری كەركووك نییە.

لە دانیشتنی پێشوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی ژمارەیەك عەرەب كە ڕێژەی یاسایی دانیشتنەكە تەواو نەبوو، بڕیاری ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان ڕەتكردەوە كە پێچەوانەی یاسای پێكەوەژیان و نەتەوەكان بوو.

ئێستە ژمارەیەك پەرلەمانتاری عەرەب هەڵمەتێكیان دژ بە كورد دەست پێ‌ كردووە بەمەبەستی سەندنەوەی متمانە لە وەزیر و كاربەدەستانی كورد لە بەغدا و شارەكانی تر، ئەمەش بۆ دژایەتی كورد و دەستكەوتێك بۆ خۆیان باسی لێوە دەكەن.



وشە - رامیار جەواد