له ژیاندا خه‌ڵكانێكی زۆر ده‌بینین كه به‌هره‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ریان هه‌یه و هه‌ندێكیشیان شێوازێكی جیاوازتریان هه‌یه كه كه‌سی ئاسایی نییه‌تی، ئه‌مانه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌یییان شكاندووه و ناویان چووه‌ته كتێبی گینسه‌وه.
ڕێكخراوی گینس بۆ تۆماركردنی ژماره‌ی پێوانه‌یی، ئه‌وه‌یان ڕوون كردووه‌ته‌وه كه "ئیكاترینا لیسینا" كه كچێكی رووسییه خاوه‌نی درێژترین قاچه له كۆی ژنانی دنیا، له ئێسكی حه‌وزه‌وه به‌لای چه‌پیدا بۆ ژێر پێی ده‌گاته 132.8 سانتیمه‌تر و له ئێسكی حه‌وزه‌وه به‌لای ڕاسته‌وه بۆ ژێر پێی ده‌گاته 123.2 سانتیمه‌تر.
به‌پێی ڕێكخراوی گینس ئه‌م پێوانه‌كردنه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری قاچ و جومگه‌كانه‌وه ئه‌نجام دراوه، ده‌ڵێن ئه‌م كچه رووسییه خاوه‌نی دوو قاچی ته‌ندروسته و كێشه‌یه‌كی نییه له هیچ به‌شێك له دوو قاچه‌كانیدا.
ئیكترینا لیسیای ته‌مه‌ن 29 ساڵان له ماڵێكدا ژیاوه كه هه‌موو خێزانه‌كه‌ی كه‌سانی كورت بوون و زۆرجار باسی كردووه و ده‌ڵێت، هه‌ستم به شه‌رم كردووه كه من له‌و ماڵه له هه‌موویان درێژترم، هه‌روه‌ها زۆرجاریش هه‌ستم ده‌كرد كه من له‌وانه‌یه له‌و خێزانه نه‌بم.
ئه‌وه‌ی ئیكترینای بێزار كردووه ئه‌وه‌یه كه زۆر به قوڕسی پانتۆڵێك یان جلێكی ده‌ست ده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ری بكات، بۆیه ده‌ڵێت زۆر بێزار بووم به ده‌ست ئه‌وه‌ی هیچ شتێكم بۆ نابێت.