ریال مەدرید ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆمار كرد

:: AM:11:55:14/09/2017 ‌

بەو سەركەوتنەی لە یارییەكەی شەوی رابردوو بەرامبەر یانەی ئەپۆیل نیكۆسیای قوبڕسی بەدەستهێنا، یانەی ریال مەدرید بووە یەكەم یانە لە زۆرترین یارییدا گۆڵ تۆمار بكات.

شەوی رابردوو یانەی ریال مەدرید لە گەڕی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە 3 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ئەپۆیل نیكۆسیای قوبڕسی بردەوە.

یانەی ریال مەدرید درێژەی بە تۆماركردنی ژمارە پێوانەییەكەی دا بە تۆماركردنی گۆڵ لە 72 یاریی لەسەر یەكدا و كۆی گۆڵەكانیش لەو ژمارە یارییەدا كردە 194 گۆڵ.

بەمەش یانەی ریال مەدرید یەكەم یانەیە لەنێوان سەرجەم یانەی خولە گەورەكانی ئەوروپا لە زۆرترین یارییدا بتوانی گۆڵ تۆمار بكات.

ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەكەی پاڵەوانی ئیسپانیا و ئەوروپا، لەم وەرزەدا خولی پلە یەكی ئیسپانیا ئاستی وەك پێویست نییە و لە دوو یاریی رابردوویدا بەرامبەر یانەكانی ڤالێنسیا و لیڤانتی یەكسان بووە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م