سلێمانی گردبوونەوەیەك بۆ پاڵشتی ڕیفراندۆم دەكات

:: PM:02:10:14/09/2017 ‌

ناوەندی سەربەخۆیی كوردستان، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەڵمەتێكی بانگەشە بۆ پاڵپشتی ڕیفراندۆم بەڕێوە بچێت و دژی بڕیارێكی ئەنجوومەنی نوێنەرنی عێراق دەوەستنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 14ـی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، لە ڕاگەیەنراوێكی ناوەندی سەربەخۆیی كوردستان هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ سەعات چوار لە شاری سلێمانی لە بەردەم باخی گشتیدا هەڵمەتی بانگەشە بۆ ڕیفراندۆم بەڕێوە دەچێت.

لە بەشێكی ڕاگەیەنراوەكە هاتووە، لە شوێنی هەڵمەتەكە بە شەرمەزاركردنی هەڵوێستی پەرلەمانی عێراق دەست پێ دەكات، كە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی 12ـی ئەم مانگە ڕیفراندۆمی كوردستانی ڕەت دەكاتەوە بە بیانووی یەكپارچەیی خاكی عێراقەوە. 

لە كۆتای ڕاگەیەنراوەكە هاتووە، دواكارین هاووڵاتییانی شاری سلێمانی بە ئامادەبوونیان لەو هەڵمەتەدا دەنگی شەرمەزاركردنی خەڵكی كوردستان گەورە و فراوان بكەن تا پەرلەمانی عێراق بەم هەڵوێستە شۆڤێنییەیدا بچێتەوە و مافی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بە ڕەسمی بناسێ.

رۆژی حەوتی حوزەیران/یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، رۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەری وەك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بەجۆری جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن.



وشە - رامیار جەواد