هه‌موو ژنێك له قۆناغی دووگیانی‌دا به دوای خواردنی خۆراكه ته‌ندروسته‌كان ده‌گه‌ڕێت، تا ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ گه‌شه‌كردنی كۆرپه‌ڵه‌كه‌ی، له نێوان زۆرترین جۆره‌كانی میوه، سووده‌كانی ترێ بۆ ژنانی دووگیان بێ سنووره، بۆیه ماڵپه‌ڕه‌كانی دنیا ئاماژه‌یان به سووده‌كانی كردووه له چه‌ندان خاڵدا.
گرنگترین سووده‌كانی میوه‌ی ترێ بۆ ژنانی دووگیان:
گه‌شه‌پێكردنی مێشك: ترشی فۆلیك به‌وه ناسراوه به سووده بۆ گه‌شه‌ی مێشك و دروستكردنی مولووله‌كانی خوێن، تا ڕاده‌یه‌كی زۆریش كۆرپه‌ڵه له شێواوی ده‌پارێزێت.
باشكردنی كرداری هه‌رس: قه‌بزی كێشه‌یه‌كی باوی كه تووشیی ژنان ده‌بێت له قۆناغی دووگیانی‌دا، میوه‌ی ترێش زۆر گرنگه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه، به هۆی ده‌وڵمه‌ندی به ڕیشاڵه‌كان كه كرداری هه‌رسكردن ئاسان ده‌كات و قه‌بزی ناهێڵێت.
باشكردنی كرداری گورچیله: ژنان له‌و قۆناغه‌دا به ده‌ست كێشه‌ی میزكردنه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌مه‌ش به هۆی سستی كاركردنی گورچیله‌كانه، به‌ڵام میوه‌ی ترێ ده‌كرێت ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات به ڕێی بوونی پێكهاته‌ی ئه‌لیكینه‌كانه‌وه كه كاری گورچیله‌كان ڕێك ده‌خه‌ن.
پێدانی پێستێكی نه‌رم: زۆربه‌ی ژنان له‌م ماوه‌یه‌دا تووشی تێكچوونی پێست ده‌بنه‌وه، به تایبه‌تی ناوچه‌ی سك تووشی شه‌قبوون ده‌بێت، بۆیه ده‌كرێت به میوه‌ی ترێ ئه‌م كێشه‌یه نه‌هێڵن.
پاراستنی له‌ش له كه‌مخوێنی: زۆربه‌ی ژنان تووشی ئه‌م كێشه‌یه ده‌بنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی خواردنی ترێی ڕه‌ش ده‌كرێت خۆتان بپارێزن له كه‌مبوونی خوێن، هه‌روه‌ها ماده‌ی ئاسن كه پێشت ده‌پارێزێت له شه‌قبوون.