هه‌ندێك كولتووری سه‌یر هه‌یه له وڵاتان هه‌تا ئێسته‌ش پێڕه‌و ده‌كرێت، ئه‌م جاره له وڵاتی ئه‌نده‌نووسیا له گوندی "كالۆس"، له باشووری ئه‌و وڵاته كولتوورێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یان هه‌یه به‌رامبه‌ر مردووه‌كانیان، ئه‌ویش ساڵانه له یادی مردنیاندا ده‌ریان دێننه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی میدیا جیهانییه‌كان.
له هه‌ندێك له ناوچه‌كانی ئه‌نده‌نووسیا خه‌ڵكه‌كان ساڵانه هه‌ڵده‌ستن به ده‌رهێنانه‌وه‌ی مردووه‌كانیان و جلوبه‌رگی نوێیان له‌به‌ر ده‌كه‌ن و ئاهه‌نگ ده‌گێڕن به‌و بۆنه‌یه‌وه.
ئه‌نده‌نووسیا وڵاتێكه ئه‌كه‌وێته باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا كه 17508 دوورگه له خۆ ده‌گرێت، ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته نزیكه‌ی 238 ملیۆن كه‌س، چواره‌م وڵاتی جیهانه له ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، گه‌وره‌ترین وڵاتی ئیسلامییه له جیهان كه زۆرترین ژماره‌ی موسڵمانان له‌خۆ ده‌گرێت، پایته‌خته‌كه‌ی جاكارتایه و سنووری وشكانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاپوا گینێی نوێ و ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات و مالیزیادا هاوسنووره، وڵاته‌كانی تری ده‌ورووپشتی سه‌نگاپوور و فیلیپین و ئوسترالیا و زه‌ویه هیندییه‌كانه.