ئاوی لیمۆ بخۆیتەوە چی ڕوودەدا؟

:: AM:10:24:16/09/2017 ‌

میوەی لیمۆ بەوە جیا دەكرێتەوە كە بەشێوەیەكی گشتی چاودێری تەندروستی جەستە دەكات، بە تایبەتیش گرنگە بۆ كۆئەندامی ھەرس.

پسپۆڕانی بواری خۆراكی دووپات لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە خواردنەوەی ئاوی لیمۆ، پێویستە ڕۆژانە لەناو ژەمی خواردنەكان ھەبێت یان پێش خواردنی ژەمەكان، بەڵام زیادەڕەویش نەكرێت لە خواردنەوەی، بۆ ئەوەی كاردانەوەی پێچەوانەی نەبێت لەسەر تەندروستی كەناڵی ھەرس.

سوودەكانی خواردنەوەی ئاوی لیمۆ بۆ گەدە ئەم چەند خاڵانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
خواردنەوەی ئاوی لیمۆ چارەسەری ترشانی گەدە دەكات، سەرەڕای ئەوەیش لیمۆ لە توانایدا ھەیە ترشیەتی ناو گەدە ھاوسەنگ بكات، جگە لەوەش ڕێ دەدات بە گەدە كانزا بە سوودەكان بۆ جەستە ھەڵمژێت.

لیمۆ لە كۆمەڵێك مادە ڕیشاڵی پێك ھاتووە، یارمەتی باشكردنی كرداری ھەرس دەدات، كەناڵی ھەرسیش چالاك دەكات، لیمۆ چارەسەری دڵ تێكھەڵاتن و ھێڵنجدان دەكات، لیمۆ زۆر نایابە بۆ ڕزگاربوون لە گازە بێزاركەرەكانی گەدە، بەھۆی بوونی پێكھاتەی مالیك كە بەسوودە بۆ دەركردنی گازەكان، لیمۆ چارەسەری قەبزی دەكات، گەدەش لە مادە ژەھراوی و میكرۆبەكان ڕزگار دەكات و پاكی دەكاتەوە.

سەرچاوە/ draxe



وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان