هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی كورد "نازدار" له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی دوای دابڕانێكی زۆر له چاوی كامێرا‌كان بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی دڵخۆش بوونه به ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ی.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، نازدار جلێكی كوردی له‌به‌ردایه و چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی گرتووه، به وێنه‌كانی هه‌وادارانی سه‌رسام بوونه به جوانی و سه‌رنجڕاكێشییه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ بوونی ته‌مه‌نێك جوانییه‌كه‌ی له ده‌ست نه‌داوه.
هونه‌رمه‌ند نازدار له دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنسێرته‌كه‌ی له شاری دهۆك ڕای گه‌یاند: "داواكارم له ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن و ڕێز له خوێنی شه‌هیدانی ڕابردوو و ئێسته‌مان بگرن".
شایه‌نی باسه نازدار له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به سه‌ردانێكی له‌ناكاو بۆ پاڵپشتیی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان، چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێسته له ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ریدا كۆنسێرتێكی ساز كرد له شاری دهۆك و ئێسته‌یش له شاری هه‌ولێره، ڕۆژانه وێنه‌ی نوێی خۆی به جلی كوردییه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه بۆ پاڵپشتی له ڕیفراندۆم.
نازدار له ساڵی 1987 له باكوری كوردستان له دایك بووه، خاوه‌نی چه‌ندان كلیپه و ماوه‌یه‌كه كاری نوێی نییه و بێ ده‌نگه، هاوسه‌رگیری كردووه و له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌ژی. نازدار به‌وه ناسراوه كه‌متر حه‌زی له ده‌ركه‌وتنه له ڕاگه‌یاندنه‌كان، بۆیه كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده هه‌یه.