لە كاتی ئامادەبوونیان لە چالاكییەكانی فێستیڤاڵی "تۆرێنتۆ"، منداڵەكانی "ئەنجێلینا جولی" و "برات پیت" ئەكتەرانی ھۆڵیوود تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیان داگیر كرد.
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، وێنەی منداڵەكانی و كچە گەورەكەی "ئەنجێلینا جولی" و "برات پیت" ئەكتەرانی ھۆڵیوود بە شێوەیەكی بەرفراوان بڵاو كراونەتەوە، ئاماژە بەوە دەكرێت كە لێكچوونێكی زۆر ھەیە لە نێوان "برات" و كچە تەمەن 11 ساڵانەكەی.
ئەوەی بووە جێی سەرنجی ھەمووان "شایلۆ" كە كچە گەورەی برات و ئەنجێلینایە بە تەواوی شێوەی گۆڕاوە بۆ ڕەگەزی كوڕ، دوای ئەوەی چەندان چارەسەری ھۆڕمۆنی وەرگرتووە، وەك لە بڕینی پرچ و پۆشینی جلوبەرگی كوڕانەیدا دیارە، ھەروەھا زۆریش لە باوكی دەچێت بە تایبەتی شێوەی چاوی و ڕووخساری.
ئەنجێلینا جولی ئەكتەری تەمەن 41 ساڵان، ساڵی 1982 بۆ یەكەم جار بەشداری لە فیلمی سینەمایی كردووە، سێ جار خەڵاتی "گوڵدن گلۆپ" وەرگرتووە، ھەروەھا خاوەنی خەڵاتی ئۆسكارە.