بۆ كچە بەڕازیلییەكان جوان و ورووژێنەرن؟

:: AM:10:59:05/11/2016 ‌

یەكێك لە هۆكارەكانی جوانی خانمانی بەڕازیلی بریتییە لە شێوەی قژیان، بەتایبەت ڕێگەای ڤیلاتیرابیا كە ئێستە بووەتە مۆدێل لە بەڕازیل. 

بارباڕا ڤیلاهۆ نمایشكاری جلوبەرگی بەڕازیلی نهێنی قژی مودەرەجی دەرخست كە ئێستە بەناوبانگترین مۆدێلە لە فاشیۆن شۆوی جیهانیدا. ئەویش بە بەكارهێنانی ڕێگەی "ڤیلاتیرابیا” بۆ سووتاندنی كۆتاكانی قژ لە رێگەی پزیشكێكی ئاگرەوە بۆ پاراستنی قژەكە بە شێوەیەكی زۆر جوانتر و تەندروستییانەتر.

وەك لە ماڵپەڕیmbc دا هاتووە، بارباڕا ئەوەشی ڕاگەیاندووە كە ئەو ڕێگە كۆنەكان بەكار ناهێنێ بۆ جوانكاری قژ، قژی بە رێگەی سووتانی بێ هاوتا دەبڕێت كە زۆر جوانتر و تەندروستترە.

ئەو خانمە ئەوەشی باس كرد كەوا ئێستە زۆربەی هاوڕێكانی هەمان ڕێگە بەكاردێنن كە ئارایشتگەیەكی بەناوبانگی ئەم كارە دەكات لە بەڕازیل بە ناوی ‌‌ساو باولو لاسیس ئاند هیر‌‌ ئەم كارە سووتانی كۆتاكانی قژ دەوروبەری سێ سەعات دەخایەنێت.

سایتی ئارایشتگەكە ئەوەشمان بۆ ڕوون دەكاتەوە كە بە كارهێنانی ئاگر بۆ سووتانی كۆتاكانی قژ، لە دوای خۆی شوێنێك بەجێ دەهێڵێت تا ئەو شتانەی دەبنە هۆكاری بەهێزبوونی قژ، پێیدا بڕۆن و كۆتاكانی كە تێك چووە (دێز بووە) لای دەبات، یارمەتی دەدات بۆ كردنەوەی كونەكانی سەر كە بە هۆی دەرمانی كیمیایی و قژ شانەكردنەوە پڕ بوونەتەوە ڕزگاری دەكات 

واتە كونەكان ئەكاتەوە و دووبارە قژ دێتەوە، شارەزایان دووپات لەسەر ئەوەش دەكەنەوە كە ئەمە ڕێگەیەكی باوە لە ناو خانمانی بەڕازیل.

سەرچاوە: mbc










وشە - موحسین شابان