بە خواردنەوەی ئاوی خەیار كێشت كەم بكە

:: PM:04:48:16/09/2017 ‌

خەیار یەكێكە لە خواردنە ھەرە بەسوودەكان بۆ تەندروستی جەستە بەھۆی لەخۆگرتنی چەندان جۆری ڤیتامین و كانزاكان، ھەروەھا ڕێژەیەكی زۆری لە ئاو پێك ھاتووە.
 
خەیار بەسوودە بۆ ھێوركردنەوە و فێنككردنەوەی جەستە بەھۆی لەخۆگرتنی ڕێژەیەكی زۆر لە ئاو بەتایبەتی لە وەرزی ھاویندا، ئاوی خەیار سوودی زۆری ھەیە بۆ كەمكردنەوەی كێشی جەستە، دەتوانن لەبری ئەوەی ئاوی میوەی تر بخۆن، ئەوا ئاوی خەیار ھەڵبژێرن لەگەڵ ھەموو ژەمێك كە دەبێتە ھۆی كەمكردنەوەی 200 كالۆری لە جەستەدا كە ئەمەش بڕێكی زۆری كالۆرییە بۆ كەمكردنەوەی كێش.

 ئاوی خەیار سوودی زۆری ھەیە بۆ ڕێگریگرتن لە نەخۆشیی شێرپەنجە بە بەھێزكردنی كۆئەندامی بەرگری جەستەیی، ئاوی خەیار بەسوودە بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی ناخۆشی دەم و ڕزگاربوون لە بەكتریای زیانبەخش كە تووشی نەخۆشیی جۆراوچۆرمان دەكات.

ئاوی خەیار سوودی زۆری ھەیە بۆ بەھێزكردن و كەمكردنەوەی ئازارەكانی ئێسك بەھۆی لەخۆگرتنی ڕێژەیەكی زۆر لە ڤیتامینK ، بەھۆی لەخۆگرتنی ڕێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین C بەسوودە بۆ نوێكرنەوەی خانەكانی پێست و بریقەداربوونەوەی، هەروەها ڕێژەیەكی زۆر لە ڕیشاڵ بەسوودە لەخۆ دەگرێت بۆ بەھێزكردنی كۆئەندامی ھەرس و ئارامكردنەوەی گەدە.

سەرچاوە/.healthline


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان