ئەم یاریزانە مانگی داهاتوو لە بەرشەلۆنە یاریی دەكات
رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوەدا كە یانەی بەرشەلۆنە بەتەواوی لە گرێبەستكردن لەگەڵ جواو كانسێلۆی بەرگریكاری یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی نزیك بووەتەوە و لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا دەیهێنێتە یاریگەی كامپ نووەوە.
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ماوەیەكە كێشەی هێڵی بەرگریی لای راستی هەیە دوای دوورخستنەوەی ئەلێكس ڤیدال و دابەزینی ئاستی سێرجی رۆبێرتۆ، ئەمە وای كردووە یانەكە بەدوای بەگریكارێكی لای راست بگەڕێ.
رۆژنامەی (سپۆڕت) بڵاوی كردەوە: بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ خۆرخێ میندێزی بەڕێوەبەری كارەكانی كانسێلۆ دانیشتوون و گفتوگۆیان لەبارەی گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو بەرگریكارەی هەڵبژاردەی پورتوگال كردووە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەكە ماوەیەكە چاودێرییەكی وردی كانسێلۆ دەكات و دوای لێكۆڵینەوەیەكی تەواو بۆیان دەركەوتووە باشترین یاریزانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هێڵی بەگریی لای راستی یانەكەیان.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدا كە رەنگە بەرپرسانی هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ڤالێنسا لەسەر گۆڕینەوەی ڤیدال و كانسێلۆ رێك بكەون و لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتووش كۆتایی بە كارەكان بێنن.
جێی باسە یانەی بەرشەلۆنە لە كاتی سەركەوتوو نەبوونی گرێبەستكردن لەگەڵ كانسێلۆ، چەند یاریزانێكی تری وەك پلانی دووەم داناوە ئەوانیش برێتین لە سیدریك سوارێزی بەگریكاری یانەی ساوتهامتۆن و سێرجی ئۆرێی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسین.
وشە -
ئامانج ئهكرهم