له نوێترین ڤێرژنی ئینستاگرامدا هاتووه، له ستۆری ده‌توانی له جیاتی وێنه‌ی 24 سه‌عاتی ناو مۆبایله‌كه‌ت، وێنه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات بڵاو بكه‌یته‌وه.
دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی "ئینستاگرام" ئه‌پڵیكه‌یشنی تایبه‌ت به وێنه و ڤیدیۆ، له ستۆری 24 سه‌عاتیدا به‌ده‌ستی هێنا، ئێسته شتێكی سه‌رنجڕاكێشتری له‌سه‌ر داوای به‌كارهێنه‌رانی زیاد كردووه.
له ستۆری ئینستاگرام، ده‌توانی ته‌نیا وێنه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو بڵاو بكه‌یته‌وه، دوای تێپه‌ڕینی كاته‌كه‌ی كه 24 سه‌عاته ئه‌ویش ده‌سڕایه‌وه، ئه‌مه‌ش ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانییه‌وه وه‌رگرتبوو، داوای لێ كرا بتوانن وێنه‌ی كۆنتری ناو مۆبایله‌كه‌یان بڵاو بكه‌نه‌وه، بۆیه له نوێترین ڤێرژنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا هاتووه، به‌كارهێنه‌رانی ده‌توانن وێنه‌ی 24 سه‌عات تا یه‌ك هه‌فته‌ی خۆیان له ستۆری ئینستاگرام بڵاو بكه‌نه‌وه، دوای تێپه‌ڕبوونی 24 سه‌عات، به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیك بسڕێته‌وه.
كاتێك ده‌چیته به‌شی ستۆری، له‌و شوێنه‌ی جاران ده‌نووسرا "last 24 hours''، ده‌نووسرێت "last week"، ده‌توانی وێنه‌كان به هه‌مان شێوه‌ی پێشوو ده‌ستكاری بكه‌یت و نووسینی له‌سه‌ر بنووسیت.
ئه‌م نوێكارییه‌ی ئینستاگرام له هه‌ندێك وڵات به‌رده‌سته، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا به ته‌واوی دنیادا بڵاو ده‌بێته‌وه، تا ئێسته پێشوازییه‌كی باشی لێ كراوه.