به‌شى پێنجه‌م
میانمار یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى رۆژئاواى ئاسیا كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له چین و هیندستان و به‌نگلادیش، به وڵاتێكى فره نه‌ته‌وه و ئاین ده‌ناسرێت كه زۆرینه‌ى دانیشتووانى بووزین، پاشان هیندۆس و مسوڵمان و كریستانه‌كان.
كرده‌وه‌گه‌له فراوانه‌كه‌ى ئه‌م جاره‌ى سوپا، پۆلیس و بووزییه‌كانى میانمار كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 313 هه‌زار رۆهینگی ئاواره‌ى به‌نگلادیش بوونه، دواى نۆ هه‌وڵی شكستخواردووى پێشووی ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌مجاره‌یان هه‌ر 15 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆده‌نگ بوون له‌سه‌ر ده‌ركردنى به‌یاننامه‌یه‌كى توند دژ به حكوومه‌تى میانمار.
ناوى ده‌وڵه‌ت: كۆماری میانمار، كه به بۆرماش ناسراوه و ساڵى 1988 به فه‌رمی ناوه‌كه‌ى له بۆرماوه كرا به میانمار و پایته‌خته‌كه‌ی نایبیداو، زمانى فه‌رمی له میانمار بۆرمییه، جگه له زمانى نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان و پێكهاته‌كانى تر.
رژێمى ده‌سه‌ڵاتدار له میانمار، سه‌ربازییه و له چواری كانونى یه‌كه‌می 1948 له به‌ریتانیا سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست هێنا، دراوی میانمار پێى ده‌گوترێت كیات.
له رووی جیۆگرافییه‌وه
میانمار ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتى كیشوه‌ری ئاسیا. له‌لاى باكور سنووری هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هیندستان و چین هه‌یه، له‌لایى رۆژهه‌ڵاتیش له‌گه‌ڵ چین و لاوس و تایله‌ند، له‌لای باشووریش سنووری هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ تایله‌ند و زه‌ریای هیندی هه‌یه، له‌لای رۆژئاواش سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌نگال و به‌نگلادیش و هیندستان هه‌یه.
رووبه‌ری میانمار 676 هه‌زار و 578 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه‌یه، دیارترین سامانى سروشتى زنك، ئاسن، مس، ره‌ساس، روخام و ره‌ژووه.
ژماره‌ى دانیشتووانى میانمار ده‌گاته 55 ملیۆن 746 هه‌زار و 253 كه‌سه به‌گوێره‌ى دوایین سه‌رژمێری ساڵى 2014 له‌و ژماره‌یه‌شدا 68%ی میانماریون، 9%ی شانه‌كانن، 7%ی كارنن، 3%یان چینین، 2%یان هیندۆس، 2% مون و 5%یان نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانى ترن.
له رووى ئاینه‌وه، 89%یان بووزین، 4%یان مه‌سیحی، 4% مسوڵمان و ئه‌وانى ترش ئاینه جیاوازه‌كانى ترن.
له رووى ئابووری
كۆی داهاتى ناوخۆى میانمار ده‌گاته 59 ملیار و 430 ملیار دۆلار. كۆى داهاتى تاك له ساڵێكدا ده‌گاته هه‌زار و 700 دۆلار و رێژه‌ى گه‌شه‌ى ئابووری به 6.8% له ساڵێكدا داده‌نرێت كه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كى به‌رزه، هاوكات رێژنه‌ى هه‌ڵاوسان ده‌گاته 5.7%.
میانمار پێنج ملیار و 479 ملیۆن دلار قه‌رزی ده‌ره‌كی له‌سه‌ره، هاوكات دیارترین به‌رهه‌مه‌كانى برنح، دار، گازی سروشتى، فوول، جلوبه‌رگ، نوخاس، قه‌سدیر، ته‌نگستن و ئاسنه.
به‌گوێره‌ى نوێترین راپۆرتی ئابووری، ئابووری میانمار ده‌كرێت چوار هێنده زیاد بكات به‌هۆى ئه‌و سه‌رچاوه سروشتییه زۆرانه‌ى هه‌یه‌تى له‌وانه‌ى یه‌ده‌گێكى زۆری گازی سروشتى و به‌ردی پیرۆز. له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه میانمار ده‌توانێت تا ساڵى 2030 داهاتى ساڵانه‌ى بۆ چوار هێنده زیاد بكات ئه‌گه‌ر بتوانێت هه‌مه‌ڕه‌نگی له ده‌ستخستنى داهات له رێى دامه‌زراندنى ژێرخانێكى ئابووری به‌هێزه‌وه و پاراستنى دۆخی سیاسی وڵات.
په‌یمانگه‌ی ماكینزی گلوبال كه په‌یمانگه‌یه‌كى توێژینه‌وه‌ى راوێژكاریی ئیدارییه و سه‌ر به كۆمپانیاى ماكینزی ئاند كۆمپانییه، له راپۆرتى تایبه‌ت به ئابووری میانمار باس له‌وه ده‌كات كه میانمار ژینگه‌یه‌كى له‌بار و به‌هێزی هه‌یه بۆ گه‌شه‌سه‌ندن به تایبه‌ت له سه‌رچاوه سروشتییه‌كان كه ساڵی 2010 داهاتى ساڵانه‌ى 45 ملیار دۆلار بووه، ده‌توانێت بۆ 2030 بیگه‌یه‌نێته 200 ملیار دۆلار.
له راپۆرته‌كه‌دا چوار بواری سه‌ره‌كى ئاماژه‌ى پێ كراوه كه میانمار تا ساڵى 2030 ده‌توانێت پشتى پێ ببه‌ستێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى داهات، ئه‌وانیش وزه، كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و هه‌مه‌جۆر كردنى داهات له رێى ژێرخانێكى ئابووریی به‌هێزه‌وه. له‌ناو ئه‌و چوار سێكته‌ره‌دا ده‌كرێت پیشه‌سازی به گرنگترین سێكته‌ری گه‌شه دابنرێت به‌جۆرێك هانى كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنان بدات كه ئێسته روویان له چین و وڵاتانى تر‌ى ئاسیایه، به دابه‌زانى نرخ و تێچووی به‌رهه‌مێهنان.
له ئێسته‌دا داهاتى ساڵانه‌ى میانمار كه‌متره 1%ى كۆی گشتى داهات له ئاسیا، كه نزیكه له داهاتى ساڵانه‌ى شارێكى وه‌ك نیوده‌لهی یان جۆهانسبرگ.
میانمار هه‌ژارترین وڵاتی باشووری رۆژهه‌ڵاتى ئاسیایه، ئابوورییه‌كه‌ى گیرۆده‌ى سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بووه‌ته‌وه كه ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتدار سزاكانى ره‌ت كردووه‌ته‌وه. كرێی رۆژانه‌ى كرێكارانى میانمار به 70% كه‌متره له كرێی رۆژانه‌ى كرێكارانى وڵاتانى ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش وای كردووه ته‌نیا 4%ى خه‌ڵكى میانمار داهاتی ساڵانه‌یان به به‌راورد به خه‌رجی ساڵانه زیاتر بێت كه له زۆرینه‌ى وڵاتانى جدنیا ئه‌و رێژه‌یه 35%ه.