ڕۆژێكی ئەم هەفتەیە پشووی فەرمییە

:: PM:03:09:17/09/2017 ‌
كۆتای ئەم هەفتەیە لە دامودەزگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.

ئەمڕۆ یەكشەم 17ی ئەیلوول، سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بە پێی ساڵنامەی پشووەكانی هەرێمی كوردستان، كۆتای ئەم هەفتەیە دەكرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان.

زیاتر گوتی،  ڕۆژی پێنجشەم كە دەكاتە ڕۆژی 21ی ئەیلوول و بە بۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە دەكرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دەزگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

ساڵانە بەبۆنەی یەكی كۆچی لە تەواوی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێتە پشووی فەرمی هاوكات هەر لەم مانگەدا ڕۆژی 10ی مانگی كۆچیش دەكرێتە پشوو.

جیا لەوە لە هەرێمی كوردستان بەهۆی جەژنەكانی سەری ساڵی زاینی و جەژنەكانی نەورۆز و ڕەمەزان و قوربان ساڵانە چەندان ڕۆژ وەك پشوو دیاری كراوە و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش پابەندە بە دیاریكردنی ڕۆژی پشووەكان.







وشە - سه‌رخێڵ هاشم