كوردانی ئێزدی مەزارگەكانیان ئاوەدان دەكەنەوە

:: PM:09:33:17/09/2017 ‌

دوای فرەوانبوونی هێرشەكانی داعش كە لە حوزەیرانی 2014 چەند گەورە شارێكی عێراقی داگیر كرد، ئەو لە 3ی ئابی ئەو ساڵە رووی هێرشەكانی بۆسەر ناوچەكانی شنگال و دەرووبەری گۆڕی، ئەو بێجگە لە كوشتنی هاووڵاتییانی ئێزدی مەزارگەی ئەوانی تەقاندەوە، ئێستەش خۆیان دەستیان بە ئاوەدانكردنەوەی كردووە.

بەڕێوبەری كاروباری ئێزدیان لە پارێزگایی دهۆك دەڵێت، دوای ئەوەی داعش دەستی بەسەر ناوچە ئێزدییەكانیدا گرت، جگە لە كوشتن و رفاندن كاری نامرۆییانەی تری ئەنجام دا و زۆرینەی مەزارگەی و نیشانگەی ئاینی ئێزدی لەو ناوچانە هەبوون تەقاندییەوە.

لەو بارەوە عیدان شێخ كالۆ بە ''وشە''ی راگەیاند، داعش زیاتر لە ٦٠ مەزارگە و نیشانگەی ئێزدییانی لە كۆمەلگەكانی بابێری و شنگال و باشیك و بەحزان تەقاندنەوە، ئێستەش دوای ئازادكردنەوەی ئەو ناوچانە جارێكی تر كوردانێ ئێزدی لە ئەو مەزارگەیانە ئاوەدان دەكەنەوە.

بەرێوبەری كاروباری ئێزییان لە پارێزگای دهۆك زیاتر گوتی، ئاوەدانكردنەوەی مەزارگەكانیان نامەیەكە بۆ هەموو دوژمنان كە تا ئێستە ئێزدی ئاینی خۆیان جێ نەهێشتووە و جێی ناهێڵن. ئەو دووپاتی دەكاتەوە كە ئەو مەزارگانە خەڵكی لەسەر حیسابی خۆیان ئاوەدانیان دەكەنەوە و خێرخوازانی ئێزدی هاوكاری دەكەن.

رای گەیاند كە، لە هەر ناوچەیەك كە بزانن بە تەواوی دۆخی تەناهی باشە، ئێزدی دەست بە ئاوەدانكردنەوەی دەكەن و خەڵكەكە دەگەڕێنەوە سەر ناوچەكانیان.

لە ٣ئاب/ ئۆگستسی ٢٠١٤ داعش دەستی بەسەر شنگالدا گرت و كۆمەڵكوژی بەرامبەر ئێزدییان كرد و مەزارگە و هەموو پیرۆزییەكانیشی تەقاندنەوە.

دهۆك/ كاروان باعەدری






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل