بوومەلەرزەیەك سنووری دهۆك دەهەژێنێت

:: AM:11:04:18/09/2017 ‌

بەڕێوەبەرایەتی‌ كەشناسی‌ و بوومەلەرزەزانی‌ هەرێمی‌ كوردستان رای گەیاند، بەیانی‌ ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە دووریی‌ 38 كیلۆمەتر لە شارۆكەی‌ ئاكرێی‌ سەر بە شاری‌ دهۆك رووی دا بەدووریی 56 كیلۆمەتر لە شاری دهۆك.

ئەمڕۆ دووشەم 18ـی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی‌ كەشناسی‌ و بوومەلەرزەزانی‌ هەرێمی‌ كوردستان ڕای گەیاند، ئەمڕۆ دووشەم رێكەوتی‌ 2017/9/18 لە سەعات چوار و پێنج خولەكی‌ بەرەبەیان بە كاتی‌ هەولێر، بوومەلەرزەیەك لە دووریی‌ 38 كیلۆمەتر لە شارۆكەی‌ ئاكرێ و 56 كیلۆمەتر لە پارێزگای‌ دهۆك تۆمار كرا.

لە ڕاگەیەنراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی‌ كەشناسی‌ و بوومەلەرزەزانی‌ هەرێمی‌ كوردستان هاتووە، بوومەلەرزەكە بە قووڵایی 10 كیلۆمەتر و بە توندی‌ 3.3 پلە بەپێوەری‌ رێختەر رووی داوە.

لە دوو هەفتەی ڕابردوودا چەندان بوومەلەرزەی یەك بەدوای یەك دەڤەری ڕاپەڕینی هەژاند و هاووڵاتییانی تووشی نیگەرانی كردبوو.

ڕوودانی بوولەرزە لە هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە كە ئەو سنوورە ناكەوێتە سەر هێڵی بوومەلەرزە و ئەگەر ڕوودانی بوومەلەرزەی بەهێز بەهیچ شێوەیەك نییە و ئەوەشی تۆمار كراوە پاشماوەكانی بوومەلەرزەی شوێنەكانی ترە لەسەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد