سیر سوودی ته‌ندروستی زۆره، هه‌ر بۆیه له زۆربه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی كه دروست ده‌كرێ به‌كار دێنرێت، به‌ڵام سووده‌كانی ته‌نیا له‌وه‌دا كورت ناكرێته‌وه كه بخورێت، به‌ڵكو ده‌توانیت به‌بێ خواردنیشی به شێوازێكی سه‌یر و كاریگه‌ر سوودی لێ وه‌رگریت.
به‌گوێره‌ی نه‌ریته باوه‌كان كه له سه‌رده‌مانی كۆنه‌وه ده‌ستاوده‌ست بۆ یه‌كتری باس كراوه، هه‌ندێك كه‌س په‌نا ده‌باته به‌ر سیر له كاتی نوستندا و ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رته بیكه‌یت ته‌نیا ئه‌وه‌یه پارچه‌یه‌ك سیر بخه‌یته ژێر سه‌رینه‌كه‌ته‌وه به‌ر له‌وه‌ی بچیته ناو جێگه‌وه.
پاشان بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و رێ سه‌یره هاوكار ده‌بێت له باشكردنی نوستنه‌كه‌ت و خه‌وێكی قووڵ، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست كه‌مخه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن، سیر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆنێكی به‌هێزی هه‌یه له‌وانه‌یه له سه‌ره‌تادا زه‌حمه‌ت بێت ئه‌و كاره جێبه‌جێ بكه‌یت، به‌ڵام دوای چه‌ند رۆژێك له‌گه‌ڵیدا رادێیت.
هۆكاری زانستیی ئه‌و كاره‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه كه سیر به‌ر له ماده كبریتییه‌كان ده‌گرێت كه به‌تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ بۆنی سیره‌كه ده‌توانێت كه‌سه‌كه هێور بكاته‌وه و ئاماده‌ی بكات بۆ خه‌وێكی باشتر، هه‌روه‌ك هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌رتكردنی سیر ده‌توانێت رێگری له ماده‌ی زینك بكات.