شانازى به‌ ناوبانگى باوكیه‌وه‌ ده‌كات

:: PM:09:04:18/09/2017 ‌
هونەرمەندی لاوی باشووری كوردستان "جێگر میدیا حسێن" له‌ واڵى تایبه‌تى  خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوێترین وێنه‌ى خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و له‌سه‌ر چه‌ند نهێنیه‌ك به‌ نووسین ده‌دركێنێت.

جێگر میدیا، ئاشكراى كردووه‌ كه‌ دواین پڕۆژەی هونەری خۆی بەرهەمێكى نوێی بە دەستەوەیە كە گۆرانیەكەی هەڵپەڕكێیە، ئەو گۆرانیە لە ئاوازی باوكیه‌تى "میدیا حسێن" هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد، كه‌ بە نیازم بۆ سەری ساڵ كلیپی بۆ بكات.

ئەو هونەرمەندە گەنجە ئاماژە بەوەش دەكات، زیاتر كاریگەری باوكی لەسەرە و گوێ لە گۆرانییە كۆنەكانیش دەگرێت، بەڵام سەبارەت بەو پارەیەی لە دانیشتنەكانی گۆرانی گوتندا دەستی دەكەوێت ڕەتی دەكاتەوە نرخەكان بڵێت و تەنیا باس لەوە دەكات، نرخەكان لە نێوان هەولێر و سلێمانی جیاوازییان هەیە، دەشڵێت" لە هەولێر نرخی دانیشتنەكان زیاترەی تا سلێمانی".

جێگر میدیا حسێن باس لەوە دەكات، هۆكاری سەرەكی بۆ ناوبانگی بوونی باوكیەتی، دەشڵێت "لەگەڵ ئەوەشدا خۆم پەیمانگەی هونەرە جوانەكانم تەواو كردووە و چەند ئالەتێكی میوزكیش دەژەنم، پێدەچێت ئەوەش یەكێك لەهۆكارەكانی ناسراویم بێت".

جێگر میدیا، ئێسته‌ تەمەنی 30 ساڵە، جگە لەوەی خۆی یەكێكە لە هونەرمەندە گەنجە ناسراوەكانی باشووری كوردستان، هاوكات كوڕی هونەرمەندی دیاری كورد "میدیا حسێن"ە، به‌هۆى ئه‌نجامدانى دانیشتنه‌ هونه‌رییه‌ میللیه‌كان زیاتر به‌ ماوه‌یه‌كى كه‌م ناسرا.



وشە - محەمەد میران