ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى ئه‌وه‌ى كێشى زۆر زیاتر بوو له كێشى ئاسایى، نه‌خۆشى و ماندووێتى بۆ زیاتر بوو، هونه‌مه‌ندى ناودارى كۆمیدیا شارى هه‌ولێر بڕیار ده‌دات نه‌شته‌رگه‌رى لاواز بوون ده‌كات و ئێستە 78 كلیۆیى چه‌ورى له ده‌ستداوه و چه‌ند زانیارییه‌كى تریش له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى ده‌دركێنێت.
ئەكتەری ناسراوی بواری كۆمیدیای باشووری كوردستان "گۆڤار ئەنوەر" ئاشكراى ده‌كات پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری گەدە لە ماوەی 8 مانگدا 78 كیلۆگرام لە كێشم دابەزاندووه.
گۆڤار ئەنوەر له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوى كردووەته‌وه، كه هەمیشە داوام كردووە بەزمی بەزم هاوشێوەی هەولێر لە شارەكانی سلێمانی و كەركوك و دهۆك و سەرجەم شارەكانی كوردستان نمایش بكرێت، شانازی بەوەوە دەكەم بەزمی بەزم هەر دوو مانگە و لەشارێكی كوردستان نمایش بكرێت.
گۆڤار ئەنوەر ئه‌كته‌رێكى كۆمیدیاى ناسراوى شارى هه‌ولێره، تا ئێسته به‌شدارى له 40 دراما و 40 شانۆگەری و 5 كورتە فیلم‌دا كردووه، گۆڤار ئەنوەر سەرەتای كاری هونەری بە شانۆ دەستی پێكردووه.