به‌پێی یاساكانی هاتوچۆ ئه‌گه‌ر له گلۆپی سووری ترافیكلایت بده‌ی، سزای پێبژاردنه‌كه‌ی ته‌نیا 40 هه‌زار دیناره، به‌ڵام كه‌مترین سه‌رپێچی خێرایی كه كامێرای هاتوچۆدا بیگرێت 70 هه‌زار دیناره. ئه‌وه له كاتێكدایه له وڵاتان گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیترین سه‌رپێچی، تێپه‌ڕینه له‌كاتی گڵۆپی سووری ترافیكدا.
له ترافیكدان كه به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕووداو بخاته‌وه، به‌پێی یاسای هاتوچۆ بڕگه‌ی \26 \ 86 ـی 2004، سزاكه‌ی پێبژاردنی 30 هه‌زار دیناره و ئێسته كراوه به 40 هه‌زار دینار. ئه‌وه له كاتێكدایه كه‌مترین سزای تیژڕۆیی 70 هه‌زار دیناره كه به‌بڕوای شاره‌زایانی هاتوچۆ، ئه‌گه‌ره‌كانی ڕووداوی له ترافیكدان، گه‌لێك له تیژڕۆیی زیاتره.
ئیدریس عه‌زیز زیاتر له 20 ساڵه له سوید ده‌ژی و چوار ساڵه له‌و وڵاته نووسینگه‌ی تاكسی هه‌یه، باس له سه‌رپێچی له ترافیكدان ده‌كات كه قورسترین سزای له‌سه‌ره و شۆفێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت ئه‌و سه‌ركێشییه بكات. وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، "له سوید شۆفێر له ترافیك بدات، جیا له پێبژاردنی پاره كه ڕاسته‌و‌خۆ لێی وه‌رده‌گیرێت، مۆڵه‌تی لێخوڕینی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و بۆ ماوه‌ی ساڵێك بۆی نییه ده‌ست به مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت بكات".
یوسف بازیانی سه‌رۆكی ڕێكخراوی سه‌لامه‌تی هاتوچۆی ڕێگه‌وبان، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه زۆربه‌ی ڕووداوه‌كان له ترافیك تۆمار ده‌كرێن و له هیچ وڵاتێكی دنیادا سزاكان به‌و جۆره‌ی كوردستان نین. ئه‌و كه ماوه‌یه‌ك له به‌ریتانیا ژیاوه، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "له به‌ریتانیا قورسترین سزا له ترافیكدانه، چونكه هۆی سه‌ره‌كییه بۆ دروستبوونی ڕووداو".
بازیانی ڕوونی ده‌كاته‌وه، له ئه‌وروپا به‌گشتی و له به‌ریتانیا به‌تایبه‌تی، 12 پۆینت بۆ شۆفێر هه‌یه كه له ترافیكدان چوار پۆینتی مۆڵه‌تی شۆفێریی كه‌م ده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ر به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه پۆینته‌كانی نه‌ما، ئه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌یش وای كردووه خه‌ڵكی ئه‌وروپا پابه‌ندی یاساكان ببن.
بازیانی پێی وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و سیسته‌مه له كوردستان پێڕه‌و بكرێت، زۆر له شۆفێران به‌هۆی زۆری سه‌رپێچییه‌كانه‌وه به‌یه‌ك ڕۆژ هه‌ر 12 پۆینته‌كه‌یان له ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێ، "پێویسته مۆڵه‌تی لێخوڕین بكرێت به پۆینت و به‌پێی سه‌رپێچی پۆینته‌كان كه‌م بكرێنه‌وه".
ئه‌و شاره‌زایه‌ی هاتوچۆ ئاماژه به كه‌موكوڕییه‌كانی یاسای هاتوچۆ له كوردستان ده‌دات و پێی وایه، یاسای 48 ساڵی 1971، له یاسای هه‌مواركراوی 86ـی ساڵی 2004 گه‌لێك باشتره، كه ئێسته هاتوچۆی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه ده‌ڕوات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆش له یاساكه ناڕازین و به گونجاوی نازانن. ڕائید فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌و یاسایه بۆ ئێسته گونجاو نییه و پێویستی به گۆڕینه. بۆ "وشه" گوتی، "بڕی سزاكان كه‌من و شۆفێر له سه‌رپێچی ڕاناگرێت".
ئه‌گه‌رچی یاسای هاتوچۆ كه‌موكوڕی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یوسف بازیانی پێی وایه، كارمه‌ندانی هاتوچۆیش كه‌مته‌رخه‌من و وه‌ك پێویست سه‌رپێچیكار سزا ناده‌ن. دووپاتی ده‌كاته‌وه، "پۆلیسی هاتوچۆ له زۆربه‌ی شه‌قامه‌كان هه‌ن، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌من به‌رامبه‌ر به‌و سه‌رپێچییانه‌ی شۆفێر به به‌رده‌وامی ده‌یكه‌ن".
له هه‌ولێر پۆلیسی هاتوچۆ خه‌ریكی مۆبایل و كات كوشتنن و شه‌قامیان وه‌لا ناوه، بۆیه ئاساییه كاتێك له هه‌موو لاكانی ترافیكلایت ئۆتۆمبیل كوژاوه‌ته‌وه و شۆفێره‌كه‌ی رۆشتووه. هاوكات له هه‌موو شه‌قامه‌كانی پایته‌خت لایه‌نی كه‌م دوو ریز ئۆتۆمبیل له ته‌نیشت یه‌ك لای راستی شه‌قام ده‌وه‌ستن و ده‌یان ئۆتۆمبیلی هاتوچۆیش تووشی سه‌ختی رۆیشتن ده‌بنه‌وه به‌هۆیانه‌وه، به‌ڵام به‌ئیشی خۆیانی نازانن سزایان بده‌ن.
به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، 614 ڕووداوی هاتوچۆ له هه‌ولێر تۆمار كراون، به‌هۆیانه‌وه 101 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 643 كه‌سیش بریندار بوون.
ئه‌و ژماره‌یه به بڕوای بازیانی مه‌ترسییه‌كی رژده و به‌پێی زانیارییه‌كانی ساڵانه زیاتر له هه‌زار كه‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و ده‌ڵێ، "ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ وه‌ك مۆته‌كه‌یه‌كه بۆ گیانی خه‌ڵكی هه‌رێم و پێویسته په‌له بكرێت له گه‌یشتن به یاسایه‌كی تۆكمه‌ی هاتوچۆ كه له‌گه‌ڵ ئێسته بگونجێت".
زیاتر ده‌ڵێ، "كوردستان به‌راورد به وڵاتانی ده‌ره‌وه، ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕووداوی هاتوچۆی له هه‌ڵكشاندایه". له به‌رامبه‌ردا سوید به نموونه دێنێته‌وه و ده‌ڵێ، "670 كه‌س له سوید ساڵی 1997 به ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له ده‌ست دا، ئه‌وكات به‌په‌له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته دانیشتنی كرد به‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له هه‌ڵكشاندایه و بڕیاریان دا بۆ ساڵی 2020 ده‌بێت ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ بگه‌یه‌نرێته سفر".
ئه‌وه له كاتێكدایه ساڵانه له كوردستان زیاتر له هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و كه‌سیش ده‌نگی لێوه نایه‌ت.