له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا زانایان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كرد كه له ده‌وام و شوێنی كاركردنه‌كه‌یان، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر داده‌نیشن تا بزانن زیانه‌كه‌ی به‌چی ده‌گات و چاره‌ی چییه؟
زانایان به چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وت، زۆر دانیشتن له ماوه‌ی ڕۆژێكدا كه بگاته نۆ بۆ 10 سه‌عات، ده‌بێته هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌واوی جه‌سته و ده‌روونی تاكه‌كان، هه‌ندێك جاریش ده‌بێته هۆی كوشتن‌یان، ئه‌م زۆر دانیشتنه‌ش به زۆری ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه له ده‌وام یان كۆمپانیایه‌ك كاری كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌مه‌ش چه‌ند توێژه‌رێك تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كرد كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به بێ جووڵان داده‌نیشن، به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی هه‌ر نیو سه‌عات یان سه‌عاتێك جارێك پشوو وه‌رده‌گرن و پیاسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن.
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش ڕوونی كرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی پشوو به جه‌سته و مێشكیان ناده‌ن و به‌رده‌وام له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌یان داده‌نیشن و كار ده‌كه‌ن، زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی و مردنیان هه‌یه له‌و كه‌سانه‌ی زوو زوو پشوو وه‌رده‌گرن و ده‌ست له كاره‌كه‌یان هه‌ڵده‌گرن.
له‌به‌ر ئه‌مه پسپۆڕانی ته‌ندروستی داوایان له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كرد كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ڕۆژێكدا داده‌نیشن، هه‌موو نیو سه‌عات یان سه‌عاتێك جارێك پشوو وه‌رگرن و پیاسه‌یه‌كی كورت بكه‌ن.