كارداشیان دیارییەكی بایی 250 هەزار دۆلار دەداتە ئەم كەسە

:: PM:02:15:05/11/2016 ‌

ئەستێرەی تەلەڤزیۆنیی ئەمەریكایی كیم كارداشیان، لە ئاهەنگی یادی 21 ساڵەی لە دایكبوونی "كایڵی جینێری"ی زڕخوشكیدا ئامادە بوو و بە دیارییەكی گرانبەها پیرۆزبایی ئەو یادەی لەو زڕخوشكەی كرد.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەزگە میدیایییەكان بڵاویان كردوونەتەوە، لەو ئاهەنگەدا كیم كارداشیان هیچ جۆرە خشڵ و گەوهەرێكی بە خۆیەوە نەكردووە، ئەم كارەشی دوای ئەوە دێت كە لە ماوەی رابردوودا لە ئەپارتمانێك لە پاریسی پایتەختی فڕەنسا، بڕێكی زۆر خشڵ و گەوهەرەمەنیی گرانبەهای لێ دزرا.

هاوكات رۆژنامەنووسان ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، كە لەو ئاهەنگەدا كە تەنیا 20 میوان ئامادەی بوون و بەشدارییان تێدا كردووە، سێ پاسەوانی تایبەت تەناهیی كیم كارداشیانیان پاراستووە و بە شێوەیەكی بەردەوام لەگەڵیدا بوون.

ئەو دیارییەشی كە لەو یادەدا كارداشیان بەخشیویەتییە زڕخوشكەكەی، بریتی بووە لە ئۆتۆمبێلێكی رۆڵز رۆیس كە نرخی ئەو ئۆتۆمبێلە بە 250 هەزار دۆلاری ئەمەریكایی مەزەندە دەكرێت.

جێی ئاماژەیە، كایڵی جینێریی خوشكی كیم كارداشیان، لەو ئاهەنگەی یادی لە دایكبوونی خۆیدا، كراسێكی پۆشیوە كە لەلایەن كۆمپانیای "سفارۆڤسكی"ی نەمسایییەوە دروست كراوە و نرخەكەی بریتییە لە زیاتر لە نۆ هەزار دۆلار.

سەرچاوە: سپوتنیك


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی