دوای منداڵبوون، هه‌موو دایكێك به دوای گرنگترین پێداویستییه‌كانی منداڵ ده‌گه‌ڕێت، تا كۆرپه‌كه‌ی بێبه‌ش نه‌بێت له هیچ شتێكی پێویست، له ناو ئه‌و شته گرنگ و باوانه‌ش منداڵهه‌ڵگر ناسراو به "baby carrier"ه.
منداڵهه‌ڵگر، یارمه‌تی دایك ده‌دات له كاتی بازاڕكردن و چوونه ده‌ره‌وه‌دا له منداڵه‌كه‌ی نزیك بێت، تا بتوانێت هه‌ردوو ده‌ستیشی بۆ كاری تر به‌كار بێنێت، به‌ڵام له كاتی كڕینی ئه‌م پێداویستییه‌دا، ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌م ڕێنوێنییانه بكه‌یت:
- ئاگاداری ئه‌و كێشه به كه منداڵهه‌ڵگره‌كه له توانایدایه هه‌ڵی بگرێت، چونكه ئه‌گه‌ر كێشی منداڵه‌كه‌ت زۆرتر یان كه‌متر بوو له‌وه‌ی له‌سه‌ر منداڵهه‌ڵگره‌كه‌دا نووسراوه، ئه‌گه‌ری كه‌وتنی منداڵه‌كه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت له چوار مانگ بچووكتر بوو، ده‌بێت ئه‌و جۆرانه‌ی منداڵهه‌ڵگری بۆ بكڕیت كه جێی تایبه‌ت به مل و سه‌ری كراوه، تا ته‌رازووی جه‌سته‌ی تێك نه‌دات و منداڵه‌كه‌ت سه‌قه‌ت نه‌بێت.
- دڵنیا به‌ره‌وه له‌وه‌ی به‌رچاوی منداڵه‌كه‌ت ناگرێت، بێزاری نه‌كات.
- پێش ئه‌وه‌ی بیكڕیت تاقی بكه‌وه و پێوه‌ی بڕۆ، تا دڵنیا بیت كه له‌گه‌ڵی ئاسووده‌یت و كێشه‌ت له ڕۆشتن بۆ دروست ناكات.
- له پشتێنی سه‌لامه‌تییه‌كه‌ی دڵنیا ببه‌وه، هه‌موو كاتێك به باشی منداڵه‌كه‌تی پێوه ببه‌سته‌وه، تا مه‌ترسی كه‌وتنه خواره‌وه له‌سه‌ری لا بده‌یت.