ژاپۆن سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كیی له دوورگه‌ی هۆكایدۆ له باكوری وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی نزیك له ئاراسته‌ی كۆریای باكور گواستووه‌ته‌وه و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ڕێك خستووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئیتسۆنۆری ئۆنودێرا وه‌زیری به‌رگریی ژاپۆن، ڕای گه‌یاند كه یه‌كه‌یه‌كی مووشه‌كیی به‌رهه‌ڵستی له جۆری باك-3 له بنكه‌ی هاكوداته‌ی باشووری وڵات گواستووه‌ته‌وه و بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێكی فراگوزاریی نه‌خوازراو ئاماده كراوه.
ژاپۆن له كۆی 34 یه‌كه‌ی خۆی، چواریانی به ته‌نیا له‌و بنكه سه‌ربازییه داناوه و چواری تریشی له بنكه‌یه‌كی باشوور داناوه و به ته‌واوی سنووره‌كه‌ی ته‌نیوه.
ڕۆژی سێی سێپتێمبه‌ر، كۆریای باكور شه‌شه‌م مووشه‌كی ئه‌تۆمی تاقی كرده‌وه، له یه‌كه‌م دژه‌ڕه‌فتاردا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، ئه‌و وڵاته بووه‌ته مه‌ترسی و سیاسه‌تی دوژمنكارانه پێڕه‌و ده‌كه‌ن له دژی ئه‌مه‌ریكا و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن.
وڵاتی ژاپۆن دوو هه‌نگاوی به‌رگریكاری به‌كار ده‌هێنێ، یه‌كێكیان مووشه‌كی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه له جۆری ستانده‌رد میسایل-3 كه له‌سه‌ر ده‌ریای ژاپۆنی دایناوه و ئه‌گه‌ر بێت ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه شكستی خوارد، له پشته‌وه‌یان سیسته‌مێكی تری مووچه‌كی باك-3 دانراوه.
ده‌ستووری ژاپۆن كه سنووری بۆ به‌كارهێنانی هێز داناوه، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو له كاتی به‌رگریدا هه‌موو هێزێك ده‌شێ به‌كار بهێنرێ، وه‌ك خستنه‌خواره‌وه‌ی هه‌ر مووشه‌كێك كه ڕووه و وڵاته‌كه بێت.
پێشتریش ڕۆژی حه‌وتی سێپتێمبه‌ر، فێدیریكا مۆگیرینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له وڵاتی ئیستوانیا گوتی، ئه‌وان ئێسته خه‌ریكی تاوتوێكردنی كۆمه‌ڵێ سزای نوێن كه ببێته ته‌واوكه‌ری ئه‌و سزایانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خستوویانه‌ته سه‌ر كۆریای باكور، ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕه‌تدانه‌وه‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییانه‌یه كه له ماوه‌ی ڕابردوو وڵاته‌كه به‌كاری هێنا.
مۆگیرینی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، ئه‌و له ئیستوانیایه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و دواتر له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه كۆ ده‌بێته‌وه و پێشنیازیان بۆ ده‌كات كه سزا نوێیه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌یان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ڕابگه‌یه‌نن.
پێش ئه‌ویش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ چی جینبینگ سه‌رۆكی چین له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی كۆریای باكور له‌سه‌ر مووشه‌كی بالیستی گفتوگۆیان كرد و گوتی، ده‌بێ بزانین له داهاتوو چی ڕوو ده‌دات و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێویسته كۆمه‌ڵێ هۆكاری په‌ستان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته به‌كار بهێنن.