وه‌زیری نه‌وتی عێراقی ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وان ئاماده‌ن له‌سه‌ر گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه داواكانی هه‌رێمی كوردستان ئێسته جگه له سه‌ربه‌خۆیی به‌و جۆره گفتوگۆیانه پڕ نابێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، جه‌باری ئه‌لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له لێدوانێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وان بۆ هه‌موو گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر بابه‌تی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ده‌یانه‌وێ كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌و لێدوانه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی وزه بوو له وڵاتی ئیمارات كه عێراقیش تێیدا به‌شدار بوو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كرێ چاره‌سه‌ر بكرێن.
كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق، ته‌نیا بابه‌تی نه‌وت نییه، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندان بابه‌تی تر له‌وانه پێشێلكردنی ده‌ستوور، جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌ی 140، هه‌ژمارنه‌كردنی پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، بڕینی مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندان هۆكاری تر.
حه‌وتی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ری وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد. خه‌ڵكی كوردستان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به تاك و كۆمه‌ڵ به‌جۆری جیاواز خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕن.