هه‌یفا وه‌هبی به‌ جلی كڕیستاڵه‌وه‌ سه‌ما ده‌كات

ئه‌ستێره‌ی ناوداری لبنانی "هه‌یفا وه‌هبی"، نوێترین وێنه‌ی خۆی كه‌ له‌كاتی به‌شداریكردنی له‌ ئاهه‌نگێكی تایبه‌تی گه‌نجانه‌ له‌ هوتێلێكی حه‌وت ئه‌ستێره‌یی له‌ له‌نده‌ن بڵاو كرده‌وه‌ و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ ده‌كات.

هه‌یفا وه‌هبی له‌ واڵی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی به‌ جلی كڕیستاڵی نه‌خێشنراو له‌ زیو بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ بووه‌ته‌ جێی باسی ژنای ئیماڕات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نرخی ئه‌و جله‌ی هه‌یفا به‌ 230 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی خه‌مڵێندراوه‌.

ئه‌ستێره‌ی ناوداری لبنان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "هه‌یفا وه‌هبی"، به‌رده‌وام نوێترین وێنه‌كانی له‌ واڵی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵاتی ئینستاگرام بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی، سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ هونه‌رییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی وێنه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌یفا یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زۆر گرنگی ده‌دات به‌ جوانی و شیكپۆشی له‌ جله‌كانیدا، به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشی له‌شولارییه‌وه‌، خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره‌ له‌ هه‌موو جیهاندا، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ماوه‌یه‌كه‌ وازی له‌ گۆرانیگوتن هێناوه‌ و له‌ میسڕ سه‌رقاڵی به‌شداریكردنه‌ له‌ فیلمی سینه‌مایی و دراماكاندا، كه‌ گرێبه‌سته‌كانی گه‌یشتوونه‌ته‌ دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جلێكی تایبه‌ته‌، به‌ جلێكی وروژێنه‌ریش ناویان بردووه‌، چوونكه‌ به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی دیاره‌.

هه‌یفا وه‌هبی له‌ خانه‌واده‌یه‌كی ناوداری لبنان له‌دایك بووه‌، ته‌مه‌نی 41 ساڵه‌ و یه‌كجار هاوسه‌رگیری كردووه‌ له‌گه‌ڵ ملیاردێرێكی میسڕی، له‌ ساڵی 2012 له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه‌ و خاوه‌نی كچێكه‌ به‌ناوی "زه‌ینه‌ب"، سه‌رمایه‌كه‌ی به‌ 56 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و كلیپه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ پاڵێوراوان بۆ سه‌رنجڕاكێشترین خانمان له‌ جیهاندا.



وشە - محەمەد میران


PM:09:31:19/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 10396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌